ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
حوسێن رەسووڵ حەوێز
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رکردایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى سۆسیالیستى کوردستان، له نه‌ورۆزى ١٩٧٩ به‌یه‌کجارى جیابوونه‌وه‌ى خۆى له نیمچه به‌ره‌ى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان راگه‌یاند، باره‌گاو ده‌زگاکانى گواسته‌وه بۆ گوندى ( گۆڕه‌شێر) سه‌رقاڵى ئه‌نجامدانى کۆنگره،سازکرا. یه‌کێک له بڕیاره‌کانى ئه‌و کۆنگره‌یه گۆڕینى ناوه‌که‌ى بوو له بزووتنه‌وه بۆ حیزب( حیزبى سۆسیالیستى کوردستان – حسک). ئه‌وه به‌یه‌که‌مین گۆنگره‌ى بزووتنه‌وه ده‌ستنیشان ده‌کرێت. به‌مه‌ش بووه حیزبێکى سیاسى سه‌ربه‌خۆ له کوردستانى باشووردا.
بزوتنه‌وه دواى جیابوونه‌وه چه‌ند بڕیارێکى ده‌رکرد له‌وانه رێکخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه ئۆرگانى حزب و ده‌ستنیشانکردنى سنوورى چالاکى پێشمه‌رگایه‌تى و سیاسى و رێکخستنیان گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ شوێنى چالاکییان. سه‌باره‌ت به ناوچه‌ى هه‌ولێرو هه‌رێم هه‌شتى ده‌شتى هه‌ولێر و لقى دوو تێیدا ده‌ستبه‌کار بوون. سه‌ره‌تا کارى سه‌ره‌کى هه‌ردوو ئۆرگان روونکردنه‌وه‌ى ریبازى بزوتنه‌وه و شۆڕش بوو بۆ جه‌ماوه‌رى ناوچه‌که. دواى گه‌ڕانه‌وه‌یان یه‌که‌م کۆبوونه‌وه له رۆژى ٢٥ى ئایارى ١٩٧٩ کۆبوونه‌وه‌ى هه‌رێمى هه‌شت، به به‌شدارى ته‌واوى باره‌گاى هه‌رێم و که‌رته‌کان له‌سه‌رووى گوندى (بانه‌موردى سه‌روو) ئه‌نجام درا. به‌رپرسى لقى دووى ئه‌وکات، ئه‌رک و به‌رنامه‌ى کارکردنى روونکرده‌وه، له پێناو به‌جێگه‌یاندنى ئه‌رکیان، شوێن و سنوور بۆ که‌رت و مه‌فره‌زه‌کان دیاری‌کرا. ناوچه‌ى شه‌مامک سنوورى فراوانه ده‌که‌وێته ئه‌و چوارچێوه‌یه،رۆژئاواى رێگاى هه‌ولێر _ مه‌خمور، ده‌سته چه‌پى رێگاى هه‌ولێر قه‌زاى که‌له‌ک "خه‌بات"، لاى رۆژهه‌ڵاتى زێى که‌له‌ک تاکو ناحیه‌ى گوێر و ڕوو له‌رۆژهه‌ڵات به سه‌ر ئاوڕێژى زنجیره‌ى "زوورگه‌زراو" به‌دیوى رۆژهه‌ڵاتیدا تا ده‌گاته‌وه سه‌ر رێگاى هه‌ولیر بۆ مه‌خمور، بۆ مه‌فره‌زه‌ى 'عومه‌ر به‌کر' داندرا.
مه‌فره‌زه‌که له‌هه‌شت پێشمه‌رگه پێکهاتبوو، که‌چى به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه یه‌کێک له پێشمه‌رگه‌کان له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌که نه‌ڕۆیشت و مانه‌وه حه‌وت پێشمه‌رگه، له‌نێو ئه‌م حه‌وت پێشمه‌رگه‌یه‌ش یه‌کێکان بێ چه‌ک بوو.
مه‌فره‌زه‌که ئه‌رک له‌نێوان خۆیان دابه‌شکرد و رۆژى ٢٧ ئایاری١٩٧٩ به‌شى زۆرى هه‌رێم له‌گوندى "جڵبه‌سه‌رى سه‌یدان" کۆبوونه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌ى ده‌بوایه بۆ ناوچه دیاریکراوه‌که بڕوات. دواى ئه‌وه‌ى ئاگادار کرانه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه‌ى ده‌بێت کاره‌کانیان تێدا راپه‌ڕێنن، ناوچه‌یه‌که، تا ئه‌و کات پێشمه‌رگه‌ى بۆ نه‌چووه و ناوچه‌یه‌کى ده‌شت و ته‌ختاییه، بۆ جێبه‌جێ کردنى ئه‌و ئه‌رکه زۆر پێویستى به‌وریایى و ئاگا له‌خۆبوون هه‌یه. ئێواره‌ى هه‌مان رۆژ مه‌فره‌زه‌که به‌شاره‌زایى و رێنوێنى خۆیان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ى بۆیان دیاریکرابوو به‌ڕێکه‌وتن.
ناوى پێشمه‌رگه‌کانى مه‌فره‌زه‌که:
عومه‌ر به‌کر پیرداود، فه‌رمانده‌ى مه‌فره‌زه. له شۆرشى ئه‌یلول له 'هێزى ده‌شتى هه‌ولێر' و دواتر 'هێزى قه‌ندیڵ' وه‌ک سه‌رلقێکى ناسراو و ناودار ناوى ده‌رکردبوو، فه‌رمانده‌یى و سه‌رکردایه‌تى ده‌یان نه‌به‌ردى و شه‌ڕى ده‌سته‌ویه‌خه و گرتنى ره‌بییه‌ى کردبوو. له‌ڕووى شه‌ڕو کارى پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه زۆر له شه‌هید سه‌عدى گچکه نزیک ده‌بێت و گوێڕایه‌لى ئه‌و بووه، به‌هۆى ئازایه‌تى و به‌رگرى و چۆڵنه‌کردن و سه‌رکه‌وتن له‌به‌ره‌ى شه‌ڕى چیاى ماکۆک ته‌نیائه‌و دوو فه‌رمانده‌یه له باره‌گاى بارزانى سوپاس و ده‌ست خۆشییان به‌هۆى "رادیۆى ده‌نگى کوردستان" ئه‌وکات بۆ بڵاوکرایه‌وه، به‌وه‌ش زۆرتر له چالاکییه‌کانى گه‌رمتر ده‌بێت. ئه‌و له بنه‌ماڵه‌یه‌کى جووتیارى گوندى سه‌رگه‌ڕان وناوچه‌که له‌دایکبووه و زووش ده‌چێته ناو ریزه‌کانى شۆرش و پێشمه‌رگایه‌ت، له ژیاندا نه‌ماو.
به‌هادین حاجى عومه‌رهه‌ینی، له‌شۆرشى ئه‌یلول، له به‌ره‌ى شه‌ڕه‌کانى چیاى سه‌فین "کێڵێ گیسکان"، پشتى سکتان، ناڵه‌شکێن" لاى رۆژاواى به‌ستى قه‌شانى بیتوێن" و چیاى ماکۆک، بێرمکه به‌شداربوو بوو، دانیشتوى گوندى پونگینه‌ى هادى ، ئێستا له‌ژیاندا نه‌ماوه.
هه‌مزه عوسمان حوسێن، ناسراو به هه‌مزه‌ى عوسمان خوچێ، براى شه‌هیدان حه‌مه‌د و فاروق، خه‌ڵکى گوندى سه‌رگه‌ڕان، هه‌ر له‌و داستانه‌دا شه‌هید بوو.
حوسێن محه‌مه‌د خه‌ڵکى گوندى کورداوه‌ى نزیک چه‌مرگه و هه‌مزه‌به‌گ بوو، ئێستا له ژیاندا نه‌ماوه
خدر ئیبراهیم سڵێمان خه‌لکى گوندى سه‌رگه‌ڕان بوو، ئێستا له ژیاندا نه‌ماوه.
قه‌هار عوسمان خدر سواره‌ی، له‌شۆڕشى ئه‌یلول به‌شداربووه و خه‌ڵکى گوندى (دۆڵه‌به‌کره) و له‌م داستانه‌دا دووجار بریندار بوو. تاکو ئێساتش له‌ژیاندا ماوه.
شێخ محه‌مه‌د قادر خدر، ناسراو به شێمحه‌مه‌دى قادرى خده مێره‌مێ، ئه‌و کات له هه‌موویان گه‌نجتربوو، خه‌ڵکى گوندى سه‌رگه‌ڕان، له‌و داستانه دووجار بریندار بووه و ئێستاش له‌ژیاندا ماوه.
ئه‌و کاته‌ى ئه‌وان ده‌ست به‌جووڵه به‌ره‌و ناوچه‌ى دیاریکراو ده‌ڕۆن، شه‌وى یه‌که‌م ده‌چنه گوندى "دۆڵه‌به‌کره" به‌رۆژیش له‌ماڵى خانه‌خوێیه‌که‌یان ده‌مێننه‌وه، شه‌وى دواتر ده‌چنه گوندى قوڵته‌په ، له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ روونکردنه‌وه‌ى رێبازى شۆرش و به‌رنامه‌ى رێکخستن و قسه‌کردن له‌گه‌ڵ دانیشتووانى گونده‌کان، خه‌ڵکیان له‌مزگه‌وت کۆده‌کرده‌وه‌و له‌لایه‌ن به‌رپرسى سیاسی، یان عه‌سکه‌ری، سیاسه‌تى ئه‌و کاتى شۆڕش و حزبیان بۆ شێده‌که‌نه‌وه و دواى ته‌واو بوونى کۆبوونه‌وه‌که و کۆتایى هاتنى ئه‌رکیان له‌و گونده‌دا، به‌سوارى تراکتۆر به گونده‌کانى سێبیرانی، پڵینگه، گۆسکه، قوچه‌برباس، . دواى په‌ڕینه‌وه له جاده‌ى هه‌ولێر_ مه‌خمور ده‌رۆن بۆ گوندى دهێمات و ده‌ڵوگوڵ ، دواى ته‌واوکردنى ئه‌رکیان له ده‌ڵوگول به گونده‌کان چیمه‌ن بۆ قۆریتانى گچکه ده‌ڕۆن، بێ ئاگاده‌بن به تۆتۆمبێلى ..... و له‌هه‌مان کاتیش‌دا هاوه‌ڵ زاواى یه‌کێ له "ئامر مه‌فره‌زه‌ى جاشه‌کانى ئه‌منى هه‌ولێر" بۆ گوندى قۆریتانى گه‌وره ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌ى سۆسیالیست، که یه‌که‌مین ده‌سته‌ى پێشمه‌رگه بوون له‌و کاته ده‌چنه ئه‌و ناوچه هه‌ستیار و سه‌خته له‌ڕووى جوگرافى و دوورى له‌ناوچه‌ى شاخاوى و سه‌خت بۆ رووبه‌ڕوونه‌وه‌ى دوژمن، بۆ پشوودان و په‌یوه‌ندیکردن به خه‌ڵک ده‌چنه ماڵى یه‌کێک له‌ناسیاوه‌کانیان و له‌وه‌پێشیش خانه‌خوێیه‌تیکردبوون. دواى پشوودان و خواردنى نان، بۆ پشوودان ره‌وانه‌ى شوێنى تایبه‌تیان ده‌که‌ن، تاکو له‌جێگه تازه‌که‌یاندا خۆیان بشارنه‌وه، ئه‌و شوێنه موڵکى کشتوکاڵى خانه‌خوێى ئه‌م ده‌سته پێشمه‌رگه سه‌رده‌سته و ئازایه بوو. پێشمه‌رگه‌کان له‌که‌پرى کشتوکاڵی/ شینایى تاکو نیوه‌ڕۆ ده‌خه‌ون و پشوو ده‌ده‌ن، دواى ئه‌وه‌ى خواردن و نانى نیوه‌ڕۆیان بۆ دێت و خواردنه‌که بێ خه‌م و ترس له دوژمن له‌م حه‌شارگه کشتوکالییه ته‌واو ده‌که‌ن. ئێمه ده‌زانین سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یران له‌ته‌ک ئه‌وه‌ى گه‌رما ده‌ست پێ ده‌کات، رۆژیش درێژ ده‌بێته‌وه. ئه‌وکاتانه له‌نزیک سه‌عات هه‌شت رۆژئاوا ده‌بوو، بۆیه ماوه‌یه‌کى باشیشى ده‌ویست تاکو دونیا تاریک داده‌هات. واته لێ قه‌ومان له رۆژ و چاوه‌ڕوانى بۆ تاریک داهاتن و خۆدزینه‌وه بێ ئه‌وه‌ى که‌س بتوانێت سێره‌ت لێبگرێت، چاوه‌ڕوانییه‌کى زۆر و بارێکى ده‌روونى قورس ده‌خوڵقێنێت.
نزیک سه‌عات دوو و نیوى پاش نیوه‌ڕۆ بوو، سه‌ره‌تا ڕه‌وى جاش سه‌مه‌د سه‌دیق، که له‌نێو خه‌ڵک به سه‌مه‌د فه‌خرى ناسرا بوو، به‌ره‌و شوێنه کشتوکالییه/ شیناییه‌که به‌دیار ده‌که‌وێت و پێشمه‌رگه‌کان خۆیان لێ ئاشکرا ناکه‌ن. ڕه‌وه جاشه‌که زۆر له‌سه‌رخۆ و به‌دووره ته‌قه خۆیان له‌شوێنه‌که نزیک ده‌که‌نه‌وه و چوار ده‌ورى شوێنى خۆ حه‌شاردانى پێشمه‌رگه‌کان ده‌گرن و پێشمه‌رگه‌کانیش بۆ پارێزگارى له‌خۆیان ده‌ست به‌شه‌ڕى جاشه‌کان ده‌که‌ن.
بۆ پێشمه‌رگه‌کان ئه‌م ئاشکرابوونه له‌م کاته زووه‌ى پاش نیوه‌ڕۆ سه‌خت و له‌ناوچه‌یه‌کى کراوه‌ى ده‌شتایى و له‌نێو جه‌رگه‌ى دوژمن وبه دوورى یه‌ک کیلۆمه‌تر له‌شه‌قامى قیرتاوى گشتى هه‌ولێر بۆ مه‌خمور زۆر سه‌خت و دژوار بوو. ئه‌و شوێنه له‌شارى هه‌ولێر زۆر نزیکه و ته‌نیا نزیکه‌ى ده کیلۆمه‌تر له‌هه‌ولێر دووره، هه‌ڵکه‌وتى شوێنه‌که له رووى سه‌ربازییه‌وه نه‌ک هه‌ر نه‌گونجاوه، به‌ڵکو شه‌ڕکردن و ئاشکرابوونى پێشمه‌رگه به‌نوێژى نیوه‌ڕۆ واته کۆتایى هاتن به‌ژیانه، پێشمه‌رگه‌کان یه‌کیکیان بێ چه‌ک بوو، هه‌روه‌ها براى خاوه‌ن ماڵ که نانى نیوه‌ڕۆى بۆهێنابوون ئه‌ویش بێچه‌ک له‌ته‌ک ده‌سته ئازاکه‌ى پێشمه‌رگه‌کان ده‌مینێته‌وه. ده‌کرێ ئه‌و داستانه به یه‌که‌م شه‌ڕى پێشمه‌رگه بژمێردرێ که له ناوه‌چه‌که له شۆرشى نوێ‌دا تۆمارکرابێ
ئه‌و رۆژه ٢ى مانگى ٦ى ١٩٧٩ بوو، شه‌ڕه سه‌خته‌که له‌نزیک سه‌عات سێى دواى نیوه‌ڕۆ ده‌ستى پێ‌کرد و تاکو رۆژئاوابوون درێژه‌ى کێشاوه. تاکو رۆژاوا بوون له‌ریزى جاشه‌کان چه‌ند کوژراو و بریندار هه‌بووه، پێشمه‌رگه‌کان دوانیان بریندار بوون. هێزى مه‌غاویرى زیاتر له لیوایه‌ک ده‌بوو له پشتى جاشه‌کان بازنه‌ى پشتیوانیان بۆ جاشه‌کان دروست کرد، له‌نێو ئه‌و شه‌ڕه سه‌خته‌دا هێشتا سێره هه‌ر نه‌گیرا بوو، جارێکى دیکه به‌ده‌ورى یه‌کتر کۆبونه‌وه و بریاریان دا له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێکدا که به‌ره‌و تاریکى ده‌ڕوات ده‌بێت خۆیان له‌ئابلوقه جاش و مه‌غاویر ده‌رباز بکه‌ن.
سه‌ره‌تا بڕیاریان دا بۆ ده‌ربازکردن و پاراستنى گیانى هه‌ردوو پێشمه‌رگه برینداره‌که، سێ پێشمه‌رگه هاوڕێیه‌تى برینداره‌کان بکه‌ن و وه‌کو گروپى یه‌که‌م خۆیان له‌ناوچه‌که دوور بخه‌نه‌وه. به‌رنامه‌ى ده‌ربازبوونه‌که ئه‌وه‌بوو له‌کۆده‌ره هیشکه، یان که‌نده‌ى که‌ناوى (کۆده‌ره هیشکه‌یه)یه خۆیان ده‌رباز بکه‌ن و یه‌کتر بگرنه‌وه. له‌راستیشدا هه‌ر وایان کرد و له‌کاتى به‌ڕێکه‌وتن به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ى بۆ ده‌ربازبوون وشکاندنى ئابلوقه‌ى دوژمن دیاریان کردبوو، بوون به‌دوو به‌ش و ده‌سته. ده‌سته‌ى یه‌که‌م له‌کاتى هه‌ولدان بۆ ده‌ربازبوون ده‌که‌ونه نێو بۆسه‌ى دوژمن و دواى شه‌ڕێکى ده‌سته‌ویه‌خه‌و نه‌مانى فیشه‌ک ده‌ستگیر ده‌کرێن، له‌دواى ده‌ستگیرکردنى ئه‌م ده‌سته‌یه، یه‌کێک له‌جاشه‌کان "....." ده‌سترێژ به‌ناو پێشمه‌رگه‌کاندا ده‌کات و (هه‌مزه عوسمان) له‌و چرکه ساته‌دا شه‌هید ده‌کات. شێمحه‌مه‌دى قادر و قه‌هار عوسمان که‌پێشتر له‌نێو جه‌رگه‌ى شه‌ڕى دواى نیوه‌ڕۆ بریندارکرابوون، له‌گه‌ڵ ده‌ستڕێژى جاشه‌که جارێکى دیکه‌ش بریندار ده‌کرێنه‌وه. خدر ئیبراهیم و حوسێن موحه‌مه‌د کورداوه‌ییش له‌ته‌ک ئه‌وان ده‌ستگیر ده‌کرین، که سه‌دام حسین ده‌بێت به سه‌رۆک کۆمار به‌ر لێبوردنى گشتى که‌وتن و ئازاد کران. ئێستا قه‌هار عوسمان و شێمحه‌مه‌د قادر له‌ژیاندا ماون.
به‌شى دووه‌مى ده‌سته‌ى پێشمه‌رگه‌کان که‌پێکهاتبوو له‌فه‌رمانده‌ى مه‌فره‌زه‌که و پێشمه‌رگه‌یه‌ک و براى خاوه‌ن ماڵه خانه‌خوێى پێشمه‌رگه‌کان به‌یه‌که‌وه ده‌بن، به‌هۆى شاره‌زایى براى خاوه‌ن ماڵه‌که و سه‌رده‌رکردن له‌ئاقار و ناوچه‌که‌یان، ئه‌م سێ که‌سه‌یان ده‌توانن له‌بازنه‌ى که‌مینه‌کان رزگاریان بێت و بۆ ئێواره‌ى رۆژى ٣حوزه‌یرانی١٩٧٩ له‌دامێنى گوندى "گردیش" په‌یوه‌ندیان به به‌شێک له‌پێشمه‌رگه‌کانى هه‌رێمى ٨ى سۆسیالیست کرده‌وه و به‌یه‌ک شادبوونه‌وه.
ئه‌م ده‌سته‌یه دواى رزگاربوونیان، به‌گونده‌کانى "قۆپه‌قڕان، گرده‌ڕه‌شه" و ئاقارى داره‌توو و گه‌ڕه‌سۆر تێده‌په‌ڕن و به‌ره‌و گوندى "پونگینه" ده‌چن، له‌وێ میوانى پیاوى مه‌رد و ئازا کاک چه‌تۆى کوڕى "شه‌هید ره‌فیقه سۆر" ده‌بن، جگه له‌وه‌ى میوانداریان ده‌کات و ته‌واوى مه‌خزه‌نه به‌تاڵه‌کانیشیان بۆ پێ فیشه‌ک ده‌کاته‌وه. بۆ ئه‌و کات ئه‌و کاره ته‌نیا به‌پیاوى ئازا و مه‌ردى وه‌ک کاک چه‌تۆ و بنه‌ماڵه‌که‌ى و بنه‌ماڵه‌ى کاک ئه‌حمه‌د مه‌ولودى خاوه‌ن ماڵى گوندى قۆریتانى گه‌وره ده‌کرا.
ئێمه له‌کاتێکدا یادى ئه‌و داستانه پێ له‌قاره‌مانیه‌تى و گیان فیدایى پێشمه‌رگه سه‌ره‌تاییه‌کانى حزبى سۆسیالیستى کوردستان ده‌که‌ینه‌وه، سڵاو بۆ روحى شه‌هید هه‌مزه عوسمان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى کورد و کوردستان ده‌نێرین.
باسکردنى هه‌ر داستانێکى پێشمه‌رگه سه‌ره‌تاییه‌کان، به‌تایبه‌تیش ئه‌و سۆسیالیستانه‌ى له‌ده‌شتى هه‌ولێرى کاکى به‌کاکى توانیان گیانى شۆڕش و به‌روه‌دان ببوژێنه‌وه، پێویستى به‌ده‌یان فلیمى سینه‌مایى و کتێب هه‌یه. چونکه پێشمه‌رگایه‌تى ئه‌و کات و کارى شۆڕشگێرى دژى به‌عسى داگیرکه‌ر پێویستى به‌قوربانى و ماندووبوون و گیانفیدایى هه‌بوو.
سۆسیالیسته‌کان کوڕى ناوچه‌که بوون، جگه له‌کوردایه‌تى و خزمه‌ت به‌دۆزى کوردستان هیچى دیکه‌یان نه‌بوو، له‌نێو خه‌ڵک پێگه‌یبوون و خۆشه‌ویستى خه‌ڵک بوون، بۆیه ده‌یانتوانى له‌نێو جه‌ماوه‌ردا بژین و بمێننه‌وه و بجه‌نگن و داکۆکى له‌که‌رامه‌تى گه‌لى کوردستانیش بکه‌ن.
سڵاو له‌قاره‌مانیه‌تى و گیانفدایى قاره‌مانه‌کانى داستانه‌که‌ى قۆریتان و هه‌زار سڵاو له شه‌هیدانى رێگاى ئازادى کوردستان.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052