ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ڕۆژی شه‌ممه 15ی حوزه‌یران به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود له سه‌ر داوای به‌ڕێز
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه دارێكی پهڵگهی ناشت.
له ڕۆژی ژینگه‌ی كوردستان پارێزگاری
هه‌ڵه‌بجه داوای له به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود كرد نه‌مامێك بنێژێت له پێناو
سه‌وزكردنی ژینگه.
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود وه‌ڵامی داواكه‌ی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ی دایه‌وه
و ڕایگه‌یاند داواكه‌ی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌مان قبوڵمان كرد، وتیشی له گوندی گوڵه‌خانه‌ی
ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور زیاتر له 400 هه‌زار داری جۆراوجۆرمان ناشتووه .
به‌ڕێز محه‌مه‌د
حاجی مه‌حمود ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ساڵانه زیاتر له 400 هه‌زار نه‌مام ده‌نێژین.
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هێمای بۆ ئه‌وه كرد ئه‌م داره له‌سه‌ر داوای كاك ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه
ده‌نێژین.
وتیشی ئه‌و داره‌ی كه ناشتومانه پهڵگه كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه زۆر گه‌وره ده‌بێت و ته‌مه‌نی زۆره.
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود داوای له به‌ڕێزان د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر،
پارێزگاری سلێمانی و نازه‌نین خان، پێشمه‌رگه‌ی شاخ و هاوسه‌ری شه‌هید فه‌رمانده
ڕۆسته‌می مسته‌فا به‌گ كرد نه‌مامێك بنێژن بۆ سه‌وزكردنی كوردستان.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052