كۆنسوڵی ئێران سه‌ردانی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌كات

17.07.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 16ی ته‌موز له‌ شارى سلێمانى به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود پێشوازى له‌ به‌ڕێز مورته‌زا عیبادى، سه‌رکونسوڵى گشتى كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌ولێر و شاندى یاوه‌رى کرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود باسی په‌یوه‌ندی له‌ مێژینه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كرد و به‌ گرنگی زانی په‌یوه‌ندییه‌كان په‌ره‌ی زیاتری پێبدرێت له‌ سه‌ر ئاسته‌ جیاجیاكان.
هه‌روه‌ها له‌ ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ به‌رێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی و ئابووری و كه‌لتوری و رۆشنبیری و زانستی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كرد به‌ پێویستی زانی هه‌ردوو لا په‌ره‌ی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان بده‌ن تا گه‌شه‌ی زیاتر له‌ كه‌رته‌ جیاجیاكانی هه‌ردوو لا په‌ره‌بسێنێت.
لای خۆشیانه‌وه‌ شاندی كۆماری ئیسلامی ئێران سوپاسی به‌رێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه‌ گه‌رمه‌.