به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازى له‌ ژماره‌یه‌ک نوێنه‌رى لایه‌نه‌کان و دۆستان و لایه‌نگرانى حزب ده‌کات

7/30/2014 12:13:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز

له‌ باره‌گاى تایبه‌تى خۆى له‌ گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى ره‌مه‌زانه‌وه‌ پێشوازى کرد له‌ ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له‌ نوێنه‌رانى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و ژماره‌یه‌کى که‌سایه‌تى هه‌رێمى کوردستان و دۆستان و لایه‌نگرانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان.

له‌و دیدارانه‌دا پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود کرا به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى ره‌مه‌زانه‌وه‌و رۆڵ و هه‌وڵوێستى به‌رێزیان له‌مێژووى پڕ سه‌روه‌رى و قوربانییه‌کانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌پێناو به‌دیهێنانى ده‌ستکه‌وته‌کانى ئه‌مرۆى هه‌رێمى کوردستان به‌رزنرخێنراو ئاماژه‌ به‌و قوربانییه‌ گه‌ورانه‌ کرا که‌ حزبى سۆسیالیست له‌پێناو ئازادییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به‌خشیویه‌تى وله‌ئێستاشدا به‌بێ‌ هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ک له‌به‌رکانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرین له‌خاکى پیرۆزى کوردستان

لاى خۆشیه‌وه‌ به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سوپاسگوزارى و پیرۆزبایى خۆى پێشکه‌شى ته‌واوى میوانه‌کانى کردو هیواى له‌ش ساغى و خۆشگوزه‌رانى بۆ خواستن، له‌ به‌شێک له‌و دیدارانه‌دا تیشکى خسته‌ سه‌ر دواین پێشهات و رووداوه‌ ناوخۆییه‌کانى ناوچه‌که‌و عێراق و هه‌رێمى کوردستان و به‌تایبه‌تیش ئه‌و دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ى روبه‌روى ناوچه‌ دابرێندراوه‌کانى کوردستان بونه‌ته‌وه‌و که‌ له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ى چه‌کدارانى داعش دان به‌پێویستیشى زانى سه‌رجه‌م هیزه‌کانى کوردستان پارێزگارى له‌ یه‌کڕیزى خۆیان بکه‌ن و رێگه‌ نه‌ده‌ن دوژمنانى کورد له‌پێناو ئامانجه‌کانیان ناو ماڵى کوردى تێک بده‌ن و ده‌ستدرێى بکه‌نه‌ سه‌رخاکى پیرۆزى کوردستان و هه‌وڵدان بۆ گه‌راندنه‌وه‌ى سنورى راسته‌قینه‌ى کوردستان که‌له‌ئێستادا له‌ژێر ده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستاندایه‌و له‌وپێناوه‌شدا چه‌ندین شه‌هیدى به‌خشیوه‌ .

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند جه‌ژن و بۆنه‌ ئاینییه‌کان ده‌رفه‌ت و هه‌لى گرنگن له‌ قوڵکردنه‌وه‌ى گیانى برایه‌تى و ته‌بایى و هیواى خواست ته‌واوى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى کوردستان جه‌ژنى ره‌مه‌زان بکه‌نه‌ ده‌رفه‌تێک بۆ زیاتر پته‌وکردنى یه‌کریزى و له‌ چوارچێوه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکانى گه‌لى کورد به‌رنامه‌و پرۆژه‌ى گرنگ دابڕێژن تا ئاینده‌ى کوردو کوردستان زیاتر روو له‌ گه‌شانه‌وه‌و کرانه‌وه‌ بکات و ئه‌و خه‌ون و مافه‌ نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانییانه‌ى گه‌له‌که‌مان هه‌یه‌تى بیانهێنینه‌ دی.


زۆرترین خوێندراو