ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
رۆژى یه‌ک شه‌ممه 26-2-2023 له‌شارى ههولێرکۆنفرانسى (پرسى زمان له راگه‌یاندن و ریکلامى بازرگانیدا) له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى راگه‌یاند و چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ولااوان سازدرا ، کۆنفرانسهکهبه چاودێرى وه‌زیرى ڕۆشنبیریى و لاوان و به ئاماده بوونى وه‌زیرى بازرگانى و هه‌ریه‌ک له پارێزگارى هه‌ولێر و بریکارى وه‌زیر و نوێنه‌رى فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیارى و ده‌سته‌و وه‌زاره‌ته‌کان ئه‌نجامدار.
سه‌ره‌تاى کۆنفرانسه‌که به‌ساتێک وه‌ستان بۆگیانى پاکى شههیدا ده‌ستى پێ‌کرد
دواتر ووتارى به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن شیروان عه‌وڵا به‌رێوه‌به‌رى گشتى راگه‌یاندن و چاپ وبڵاوکردنه‌وه پێشکه‌ش کراو تیایدا تیشکى خسته سه‌ر ئامانجى کۆنفرانسه‌که و ئه‌وکێشه گرفتانه‌ى له‌ئێستادا روبه‌ڕوى زمانى راگه‌یاندن و زمانى ریکلامى بازرگانیى بونه‌ته‌وه .
پاشان حه‌مه‌ى حمه سه‌عید وه‌زیرى رۆشنبیرى ولاوان وتارێکى تایبه‌ت به کۆنفراسه‌که پێشکه‌ش کردوو تیایدا ئاماژه‌ی به‌یاساى زمانه فه‌رمیه‌کان له‌هه‌رێمى کوردستان دا
وتیشی: له چوارچێوه‌ى ئه‌م یاسایه‌دا، وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان به ئه‌رکى خۆى ده‌زانێت، بایه‌خ به‌و پرسه بدات و له خه‌مى پاراستنى زمانى کوردى و زمانى پێکهاته‌کاندا بێت.
ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد که‌سه‌ربارى پشتیوانى ده‌ستوور و یاساکان بۆ زمانى کوردى و زمانى پێکهاته‌کان، به‌ڵام تا ئێستا یاساکان له عێراق و هه‌رێمى کوردستان جێبه‌جێنه‌کراون.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه ووتى، "خه‌تاکه له ئه‌ستۆى خۆمانه، بۆیه ده‌بێت وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى دیکه به‌جددى کار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بکه‌ن".
دواتر ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر وتارێکى پێشکه‌ش کردوو پشتیوانى خۆى بۆ چاکردن و جێبه‌جێکردنى یاساى زمانه فه‌رمیه‌کان دوپاتکرده‌وه ،ووتى هه‌ڵمه‌تى چاکردن و بهکوردى نوسین له‌شارى هه‌ولێر بریارى له‌سه‌ردراوه بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش داوا له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌کان کراوه بۆ گۆرینى تابلۆکانیان به‌زمانى کوردى .
له کۆنفرانسى پرسى زمان له راگه‌یاندن و ریکلامى بازرگانیدا که‌ماوه‌ى دوو رۆژى خایاند، چوار پانێڵ له‌لایه‌ن شاره‌زایانى بوارى زمان و میدیاکاران پێشکه‌شکران
له‌کۆتای کۆنفرانسه‌که‌دا چه‌ند راسپارده‌یه‌ک پێشکه‌ش کران به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رى گونجاو بۆ کێشه‌کانى به‌رده‌م به‌رهه‌مهێنانى ریکلامى بازرگانیی و دروست به‌کارهێنانى زمانى راگه‌یاندن .
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052