لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارای سۆسیال دیموكرات لە سوریا دەستبەکار ده‌بێت

15.11.2022
جەماوەر نیوز

ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ 14ی تشرینی دوه‌می 2022 لە بارەگای مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی، لە لایەن هه‌ڤاڵ ڕێبین محەمەد حاجی مەحمود، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە گشتیەکان و بە ئامادەبوونی شادمان ڕۆستەم مستەفا، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە نیشتیمانییەکان فەرمانی دەستبەکاربوون درایە ھەڤاڵ فایەق مەھدی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، وەک لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان لە کۆماری عەرەبی سوریا.
لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییە گشتیەکان لە وتەیەکدا، وێڕای ئومێدی سەرکەوتن و دووپاتی گشت پشتیوانیەک بۆ بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان لە سوریا، جەختی لە گرنگی و ڕۆڵی پەیوەندییەکان کردەوە بۆ ئەم قۆناغە بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی ھەرێمی کوردستان و دامەزراوە دەستورییەکان.   

زۆرترین خوێندراو