شارى هه‌ڵه‌بجه‌ یاداشتێک ده‌داته‌په‌رله‌مانى کوردستان

8/28/2014 1:38:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز

ئه‌مڕۆ  28 ى ئابى 2014 وه‌فدێکى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ که‌پێکهاتبون له‌ قائیمقام و نوێنه‌رى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانى په‌رله‌مانى کوردستانیان کردو له‌لایه‌ن سه‌رۆکى په‌رله‌مان و سکرتێرى په‌رله‌مان و چه‌ند په‌رله‌مانتراێک پێشوازی کران  .

 سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌که‌ى وه‌فدى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ په‌رله‌مانى کوردستان اکبر کریم نوێنه‌رى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ڵه‌بجه‌ى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان  وه‌ک ئه‌ندامێکى وه‌فده‌که‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ سایتى جه‌ماوه‌ر نیوزى ڕاگه‌یاند : مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌که‌یان بۆ په‌رله‌مانى کوردستان گه‌یاندنى په‌یامى خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ به‌په‌رلمان سه‌باره‌ت به‌ په‌له‌ کردن له‌ ئه‌نجامدانى ڕێکاره‌ یاساییه‌کانى به‌ پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌ که‌ له‌ 13-3-2014 حکومه‌ت بڕیارى لێداوه‌ و کار بکرێت بۆ دامه‌زراندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتى یه‌کان و دانانى ڕێگا چاره‌یه‌ک بۆ دانانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا به‌ شێوه‌یه‌کى کاتى که‌ سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌خۆ بگرێت تا بڕیارى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ده‌درێت .  

 ووتیشى : سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان به‌خۆشحاڵى زۆره‌وه‌ پێشوازى له‌ یاداشته‌که‌ کردو نوێنه‌رانى خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه‌ى دڵنیا کرده‌وه‌ که‌ کار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌ گرنگه‌ بکه‌ن و لیژنه‌یه‌کیى تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوونى کاروباره‌ کارگێڕییه‌کان پێکبهێندرێت    .


زۆرترین خوێندراو