دوو ئافره‌تى ئێزیدى له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ به‌ 400 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێن

8/28/2014 11:20:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز

پاوێک له‌ ناوه‌راستى شارى موسڵ دوو ئافره‌تى ئێزیدى به‌400 هه‌زار دینارى عێراقى ده‌کرێت ،ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن رێکخراوى  داعشه‌وه‌ ده‌فرۆشرێن 
.
 به‌پێى ووته‌ى هاوڵاتیان و شایه‌تحاڵه‌کان رێکخراوى داعش هه‌ریه‌ک له‌و ئافره‌ته‌ ئێزدیانه‌ى ده‌ستگیرى کردوون  به‌ 200 هه‌زار دینارى عێراقى ده‌یان فرۆشێت .

ئه‌مه‌له‌کاتێکدایه‌ که‌ ڤیان ده‌خیل په‌رله‌مانتارى ئێزیدى له‌هاوپه‌یمانى کوردستانى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داواى له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى راسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى عێرق کرد هه‌رچى زووه‌ ژورێکى عه‌مه‌لیات پێکبهێنێت بۆ رزگار کردنى ئه‌و ئافره‌ته‌ ئێزیدیانه‌ى له‌لایه‌ن چه‌کدارانى داعشه‌و رفێندراون .

 هه‌رسه‌باره‌ت به‌پرسى چاره‌نوسى ئه‌و ئافره‌ته‌ ئێزیدیانه‌ى له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌ستگیر کراون، له‌چه‌ند رۆژى رابردوو له‌هه‌رێمى کوردستان چه‌ندین که‌مپین و ئیمزا کۆکردنه‌وه‌ بۆ ده‌ڕبرینى ناره‌زایى و رزگارکردنى ئه‌وئافره‌تانه‌ ئه‌نجامدرا ،هه‌وه‌ها بۆهه‌مان مه‌به‌ست خۆپیشاندان به‌رێوه‌چوو که‌تیایدا داواله‌ رێکخراوه‌نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان کرا هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و هه‌وڵه‌کانیان چڕبکه‌نه‌وه‌ بۆ ئازادکردنیان .

شایانى باسه‌ دواى ئه‌وه‌ى رێکخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌عێراق و شام هێرشیان کرده‌ سه‌ر ناوچه‌کانى شه‌نگال و زوممار و ده‌وروبه‌رى بچه‌ندین کوردى ئێزیدى بونه‌قوربانى و به‌هه‌زارانى تریش ئاواره‌ى چیاکان و هه‌رێمى کوردستان بوون ، له‌و هێرشه‌ى داعشدا چه‌ندین ژن وکچى ئێزیدى له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌ستگیرکران و به‌ره‌و شارى موسڵ گواسترانه‌وه‌ که‌به‌زیاتر له‌ 500 ئافره‌ت مه‌زه‌نه‌ ده‌کرێت، له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ ده‌فرۆشرێن .


سه‌رچاوه‌ : شه‌فه‌ق نیوز


زۆرترین خوێندراو