به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى سه‌رکونسوڵگه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێران له‌هه‌ولێر ده‌کات

9/12/2014 11:55:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


  به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌یاوه‌رى هه‌ڤاڵان رزگار غه‌فور ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیالسى و مامۆستا باهیر به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌بۆنه‌ى ده‌ستبه‌کاربونى ئاغاى عیبادی سه‌ردانى کونسولگه‌رى کۆمارى ئیسلامى  ئێرانى له‌هه‌ولێر کرد.

له‌ دیدارێکدا باس له‌ره‌وشى سیاسى ئه‌مڕۆى عێراق و ناوچه‌که‌ کراو تیشک خرایه‌ سه‌ر ئه‌و دۆخه‌ى ناوچه‌که‌و عێراقى گرتۆته‌وه‌، ئه‌و گۆرانکارى و رووداوانه‌ش باسیان لێوه‌کرا که‌ له‌ماوه‌ى رابردوو روویانداوه‌و تا هه‌نووکه‌ به‌رده‌وامیان هه‌یه‌، به‌تایبه‌تیش کۆنترۆڵکردنى شارى موسڵ و چه‌ند ناوچه‌یه‌کى تر له‌لایه‌ن رێکخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌عێراق و شام ناسراو به‌داعش ،ئه‌و کرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌ى ده‌رهه‌ق به‌هاوڵاتیانى بێتاوان ئه‌نجامیان داوه‌وه‌و مه‌ترسیه‌کانى تیرۆرستان له‌سه‌ر ئارامى ئاسایشى ناوچه‌که‌ ، هه‌روه‌ها کاریگه‌رى ئه‌و رووداوه‌انه‌ و مه‌ترسیه‌کانى بۆسه‌ر عێراق و ناوچه‌که‌و جیهانیش شیکرایه‌وه‌.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا باس له‌ کێشه‌و ناکۆکییه‌کانى نێوان هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى عێراق کرا، به‌تایبه‌تیش کێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى عێراق و به‌پێویست زانرا به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌و ناکۆکییه‌کان بکرێت، لاى خۆشیه‌وه‌ سه‌رکونسوڵگه‌رى کۆماری ئیسلامى ئێران له‌هه‌ولێر  جه‌ختى له‌سه‌ر پشتیوانى و هاوکارى کۆمارى ئیسلامى ئێران کرده‌وه‌ له‌ یامه‌رتیدانى عێراق له‌ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کاندا، به‌تایبه‌ت کێشه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و به‌غداد به‌ ئامانجى هێورکردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سیاسى عێراق و ته‌ئکید له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى و هاوکارى هه‌مه‌لایه‌نه‌ کرایه‌وه‌ له‌پێناو عێراقێکى یه‌کگرتوویى دیموکراسى فیدراڵدا.


زۆرترین خوێندراو