له‌ هه‌ولێر ڤستڤاڵى کتێب ساز ده‌کرێت.

3/3/2015 6:52:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز 

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 3 ى مارسى 2015 ، خالید دۆسکى وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان  پێشوازى کرد  له‌ ژماره‌یه‌ک  له‌ رێکخراوه‌کانى  کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى .له‌ دانیشتنێکدا باس له‌ چۆنیه‌تى کارکردنى رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى کرا له‌ ئێستادا و له‌گه‌ڵ بونى  ئه‌و قه‌یرانه‌ دارایه‌ى که‌ سه‌رجه‌م  چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى گرتۆته‌وه‌ ،هاوکات وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان رۆڵى به‌شێک له‌ رێکخراوه‌کانى به‌رز نرخاند که‌ به‌م  قه‌یرانه‌شه‌وه‌ هه‌ڵیانداوه‌ که‌ کارو چالاکیه‌کانیان نه‌وه‌ستن  و به‌هه‌ر شێوه‌ێک بوبێت به‌رده‌وامیان داوه‌ به‌کاره‌کانیان.

دواتر ئه‌م رێکخراوانه‌ ئاماژه‌یان به‌ بونى پرۆژه‌ێک کرد بۆ رۆژى جیهانى کتێب که‌ بریتیه‌ له‌ ساز کردنى ڤستڤاڵى کتێب له‌ رۆژى 24-4-2015  که‌ تیایدا جگه‌ له‌ نمایشى کتێب چه‌ند کۆر و سمینارێک بۆ ژماره‌ێک نوسه‌ر و  ئه‌دیب ساز ده‌کرێت و چه‌نیدن چالاکى هونه‌ریش له‌ خۆ ده‌گرێت ماوه‌ى چه‌ند رۆژێک ده‌خاێنێت.

لاى خۆشیه‌وه‌ وه‌زیرى رۆشنبیرى و لاوان وێراى ده‌ست خۆشى له‌ کاره‌که‌یان هاوکارى و پاڵپشتى وه‌زاره‌تى بۆ دووپات کردنه‌وه‌ و رایگه‌یاند  وه‌ک وه‌زاره‌ت ئاماده‌ین هاوکارى ته‌واوتان بکه‌ى له‌ رووى لۆجستیه‌وه‌ بۆ سه‌رکه‌وتنى کاره‌که‌تان  و له‌ پێناو خزمه‌ت کردنى نوسین و کتێب له‌ هه‌رێمى کوردستان.


زۆرترین خوێندراو