به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى پارێزگارى سلێمانى ده‌کات

6/30/2015 8:58:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز


ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 30 ى حوزه‌یرانى 2015 ، به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌یاوه‌رى وه‌فدێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌ مه‌به‌ستى پیرۆزباى سه‌ردانى دکتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگارى سلێمانی کرد .

له‌ دیدارێکدا باس له‌ دواین بارودۆخى سیاسیى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ کراو تیشکخرایه‌ سه‌ر ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ى که‌ له‌ ڕابووردودا هه‌رێمى کوردستانى گرتۆته‌وه‌ به‌ تایبه‌تى ئه‌و بارو دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ى که‌ چه‌کدارانى داعش دروستیانکردوه‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌کى زۆر ئاواره‌ له‌ ناوه‌رٍاست و باشورى عێراق هاتونه‌ته‌ شارى سلێمانى .

هه‌رله‌ میانه‌ى دیداره‌که‌دابه‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود وێراى پیرۆزباى له‌ پارێزگارى نوێى سلێمانى ،  پشتیوانى و پیشتگیرى خۆى و حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانى بۆ پارێزگارى سلێمانى ده‌بڕى و هیوای  خواست پارێزگار بتوانێت زیاتر په‌ره‌ به‌پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌کان بدات و جێبه‌جکردنى پڕۆژه‌کان له‌ ئاست زیاتر پیشخستنى شاره‌که‌دا بێت .

هاوکات پشگیرى خۆى و حزبى سۆسالیست دیموکراتى کوردستان بۆ هه‌ر هه‌نگاویک دووپاتکردوه‌ که‌ ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌کى گرنگ بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپیشبردنى پڕۆژه‌کان به‌ تایبه‌تى ئه‌و پرۆِژانه‌ى که‌ خزمه‌تگوزارین و هاوڵاتیان سودمه‌ند ده‌بن لێى .ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا له‌ ئێستادا شارى سلێمانى پێویستى به‌ پرۆِژه‌ى زیاتر هه‌یه‌ ده‌بێت له‌ ئاست ئه‌و گه‌شه‌کردنه‌ خێرایه‌دا بێت که‌ شارى سلێمانى له‌ سه‌ر سه‌رجه‌م ئاسته‌کان به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ .

هیواشى خواست خزمه‌تگوزاریه‌کان سه‌رجه‌م شارو شارۆچکه‌و گونده‌کانى کوردستان بگرێته‌وه‌و ئاوڕى زیاتر له‌وشوێنانه‌ بدرێته‌وه‌ که‌پێویستیان به‌خزمه‌تگوزارى زیاتر هه‌یه‌ له‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنى ژینگه‌یه‌کى ئارام و خۆشگوزه‌رانى بۆ هاولاتیان .

له‌لاى خۆیه‌وه‌ پارێزگارى سلێمانى خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به‌سه‌ردانه‌که‌ى به‌رێز محمه‌دى حاجى مه‌حمود و وه‌فدى هاوڕێى ، ڕاشیگه‌یاند سه‌رجه‌م تواناکانى خۆى ده‌خاته‌ گه‌ر بۆ زیاتر خزمه‌تکردنى شارى سلێمانى و جێبه‌جیکردنى پرۆِژه‌ى نوێ و به‌ دودا چوون بۆ گرفته‌کان له‌پێناو گه‌یاندى شارى سلێمانى به‌و ئاسته‌ى که‌ شایه‌نى شارى سلێمانیه‌ 


زۆرترین خوێندراو