بانکى ناوه‌ندى به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ حسابێکى بانکى کرده‌وه‌

1/21/2018 10:43:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، بانکى ناوه‌ندی، حسابێکى بانکى به‌ ناوى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌، بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و شایسته‌ داراییه‌کانى هه‌رێم کردووه‌ته‌وه‌ و تا ئێستا بڕى 450ملیار دینار ره‌وانه‌ى ئه‌و حسابه‌ کراوه‌. 

به‌پێى نووسراوێک که‌ به‌روارى 30-12- 2017ى له‌سه‌ره‌، وه‌زاره‌تى دارایى داواى له‌ بانکى ناوه‌ندى کردووه‌ته‌وه‌ که‌ حسابێکى تایبه‌ت به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و شایسته‌ داراییه‌کانى هه‌رێم بۆ ساڵى 2017 و ساڵانى دواتر بکاته‌وه‌، که‌ ته‌نها "حه‌یده‌ر عه‌بادى " سه‌رۆک وه‌زیرى عیراق که‌ وه‌زیرى داراییشه‌ به‌ وه‌کاله‌ت  مافى جوڵاندنى ئه‌و حسابه‌ بانکییه‌ى هه‌یه‌.

بانکى ناوه‌ندیش به‌ نووسراوێک که‌ به‌روارى ٤ى ئه‌م مانگه‌ى له‌سه‌ره‌ وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى دارایى داوه‌ته‌وه‌ و ئاگادارى کردونه‌ته‌وه‌ له‌ کردنه‌وه‌ى ئه‌و حسابه‌ بانکییه‌ به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌، تا ئیستا وه‌زاره‌تى دارایى عیراق برى 450 ملیار دینارى  ره‌وانه‌ى ئه‌و حسابه‌ بانکییه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم کردووه‌.


زۆرترین خوێندراو