کارمه‌ندێکی پۆلیس 40 هه‌زار دۆلار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌که‌ی

7/16/2018 7:08:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاسی کارمه‌ندێکی پۆلیس ده‌کات به‌هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بری 40 هه‌زار دۆلار بۆ خاوه‌نه‌که‌ی

به‌رێز عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ ته‌ها عه‌بدولکه‌ریم به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاس‌و پێزانین ئاراسته‌ی کارمه‌ندێکی بنکه‌ی پۆلیسی کوردسات ده‌کات به‌ناوی (ر.پ6 ڕیباز حه‌مه‌ فایه‌ق حه‌مه‌ عارف) به‌هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بری 40 هه‌زار دۆلار (4 ده‌فته‌ر دۆلار) بۆ بنه‌ماڵه‌ی هاوڵاتییه‌ک که‌ کۆتایى به‌ژیانی خۆی هێناوه‌.

پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 2-7-2018 هاوڵاتییه‌ک له‌گه‌ره‌کی هاوکاری کۆتایى به‌ژانی خۆی هێنا، کارمه‌ندی ئێشکگری بنکه‌ی پۆلیسی کوردسات (ر.پ 6 ڕیباز حه‌مه‌ فایه‌ق حه‌مه‌ عارف) چۆته‌ شوێنی روداوه‌که‌و به‌شێوه‌یه‌کی یاسایى کاره‌کانی ئه‌نجامداوه‌و له‌ژوری کۆچکردودا بری 40هه‌زار دۆلاری دۆزیوه‌ته‌وه‌، له‌کاتێکدا هیچ کارمه‌ندێکی بنکه‌ی پۆلیسی ناوبراو ئاگاداری دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ نه‌بون‌و بنه‌ماڵه‌ی کۆچکردووه‌که‌ش بێ ئاگابون که‌ کوره‌که‌یان ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ى هه‌بووه‌.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و چالاکییه‌دا عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ ته‌ها عه‌بدولکه‌ریم به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاس‌و پێزانینى خۆی ئاراسته‌ی ئه‌و کارمه‌نده‌ کردو هیوای خواست نمونه‌ی ئه‌و کارمه‌نده‌ له‌ناو هێزه‌کانی پۆلیسدا زۆر بێت.

هاوکات عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ ته‌ها عه‌بدولکه‌ریم جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه‌ که‌ ئه‌م کاره‌ ئه‌و ڕاستییه‌ دوپاتده‌کاته‌وه‌ که‌ هێزه‌کانى پۆلیس به‌وپه‌ڕى ده‌ستپاکى و ئه‌مانه‌ته‌وه‌ کاره‌کانیان ڕاده‌په‌ڕێنن.


زۆرترین خوێندراو