سه‌رۆک کۆمارى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى په‌رله‌مان وجێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پیرانى پۆڵۆنیا کۆبۆوه‌

11/8/2017 2:22:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئێواره‌ى رۆژى سێ شه‌ممه‌ 7 ىتشرینى دووه‌مى2017 ، دکتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆمارى عێراق چاوى که‌وت به‌هه‌ره‌یه‌ک له‌ ماریک کۆخشنسکى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ریچارد تریلتیسکى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پیرانى پۆڵۆنیا، له‌ دیداره‌کاندا گفتوگۆکرا له‌ باره‌ى رێوشوێنه‌کانى هاریکاریى نێوان هه‌ردو وڵات و گه‌شه‌پێدانى په‌یوه‌ندیى دوقۆڵى هه‌ردو وڵات.

 سه‌رۆک کۆمارى عێراق گرنگیى ئاڵوگۆڕى شاره‌زایى سه‌ردانه‌کانى نێوان هه‌ردو وڵات و چالاککردنى رێککه‌وتنه‌ ئیمزاکراوه‌کانى نێوان هه‌ردولاى دوپاتکرده‌وه‌ به‌و جۆره‌ى خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى هه‌ردو گه‌لى دۆست بکات. سه‌رۆک کۆمار ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد که‌ عێراق پێویستى به‌ پشتیوانیى نێو ده‌وڵه‌تییه‌ له‌ بواره‌کانى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ رزگاربوه‌کانى بن چنگى داعش سه‌ربارى هاریکاریى ئه‌منیى و ئابوریى له‌ نێوان هه‌ردو وڵاتدا.

داوایشى له‌ ده‌وڵه‌تانى جیهان کرد پشتیوانیى ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌ بکه‌ن له‌ پێناوى رزگار بون و له‌ناوبردنى یه‌کجاره‌کیى مه‌ترسیى و هه‌ڕه‌شه‌ى داعش.

لاى خۆیانه‌وه‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پیرانى پۆڵۆنیا پیرۆزباییان له‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانى عێراق کرد به‌سه‌ر تێرۆردا، په‌رۆشیى وڵاته‌که‌یان نوێکرده‌وه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌کانى له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌ هه‌مو بواره‌کاندا.


زۆرترین خوێندراو