سه‌رۆک کۆمارى عێراق وجێگرى سه‌رۆک کۆمارى ئێران کۆبونه‌وه‌

3/8/2018 8:17:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 8 ى مارسى 2018 ،به‌ڕێز سه‌رۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مه‌عسوم له‌ کۆشکى سه‌لام له‌ به‌غداد پێشوازیکرد له‌ ئیسحاق جه‌هانگیریى جێگرى سه‌رۆکى کۆمارى ئیسلامیى ئێران به‌سه‌رۆکایه‌تى وه‌فدێکى سیاسیى و ئابوریى گه‌وره‌ .

له‌ دیداره‌که‌دا قوڵیى په‌یوه‌ندیى دۆستانه‌ى مێژویى نێوان هه‌ردوگه‌لى عێراق و ئێرانى دوپاتکرده‌وه‌ و ئاماژه‌یکرد بۆ بایه‌خدانى عێراق به‌ گه‌شه‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌کانى هاریکاریى له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌ هه‌مو بواره‌کاندا به‌و جۆره‌ى که‌ خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش و ده‌کات و ئۆقره‌یى و گه‌شه‌سه‌ندن بۆ هه‌مو گه‌لان و ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌که‌ زامن ده‌کات .

سه‌رۆک کۆمار خۆشحاڵى نیشاندا له‌ ئاست به‌شداریى چالاکانه‌ى وه‌به‌رهێنانى ئێرانیى له‌ پرۆژه‌کانى بنیاتنان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدانى که‌رتى کشتوکاڵ و پیشه‌سازیی، سه‌ربارى هاریکاریى له‌سه‌ر ئاستى پارێزگارکردنى ژینگه‌ و که‌شتیڕانیى و گه‌شتیارییدا، له‌و روه‌وه‌ داوایکرد کێشه‌ بیرۆکراسییه‌کان تێپه‌ڕێنرێت بۆ ده‌ستپێکردنى وه‌رزێکى نوێى هاریکاریى نێوان هه‌ردو وڵات دواى سه‌رکه‌وتنى عێراق به‌سه‌ر تاقمى داعشى تێرۆریستدا .

هاوکات سه‌رۆک کۆمار سه‌رله‌نوێ ستاشى ئێرانى کرد له‌ پاى یارمه‌تییدانى گه‌لى عێراق له‌ کاتى جه‌نگ دژى چه‌ته‌ تێرۆرسته‌کان و پێویستیى به‌رده‌وامبونى هه‌ماهه‌نگیى درێژ خایه‌نى ستراتیژیى نێوان هه‌ردو وڵاتى دوپاتکرده‌وه‌ بۆ له‌ناوبردنى تێرۆر و بوارى وزه‌و نرخه‌کانى نه‌وت، ئاماژه‌یشیکرد که‌ نێوانى عێراق و ئێران په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌ردو گه‌له‌که‌یانه‌ که‌ چه‌ندین رایه‌ڵه‌ى هاوبه‌ش پێکه‌وه‌یان ده‌به‌ستێت ئه‌وه‌ش هه‌میشه‌ مۆرک و سروشتێکى تایبه‌ت و پته‌و ده‌به‌خشێت به‌ په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێرانى دراوسێدا، به‌ڕێزیان په‌رۆشیى نه‌گۆڕى عێراقى دوپاتکرده‌وه‌ بۆ یه‌کێتیى گه‌ل و سه‌روه‌ریى خاک و سه‌ربه‌خۆییه‌ نیشتمانییه‌که‌ی، هاوکات هه‌ر ده‌ستبردن و زیان گه‌یاندنێکیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى ده‌وڵه‌تانى دراوسێ و دۆست ره‌ت ده‌کاته‌وه‌ و له‌روانگه‌ى خۆیه‌وه‌ و به‌ چاوى خۆیشى ده‌ڕوانێته‌ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ جیهانگیریى سڵاوى فه‌خامه‌تى حه‌سه‌ن رۆحانیى سه‌رۆک کۆمارى ئێرانى ئیسلامیى گه‌یانده‌ سه‌رۆ ککۆمار، پێزانینیشى ده‌ربڕى بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ى که‌ له‌میانه‌ى دیداره‌کانى له‌گه‌ڵ لێپرسراوانى عێراقیدا لێیان کراوه‌، سه‌رۆک مه‌عسومیش سڵاو رێزى خۆى به‌ جیهانگیرییدا نارد بۆ سه‌رۆک رۆحانیی.

هه‌ریه‌که‌ له‌ئیره‌ج مه‌سجیدیى بلڵیۆزى ئێران له‌ عێراق و حه‌سه‌ن دانایى فڕ باڵیۆزى پێشوى ئێرانیش ئاماده‌ى دیداره‌که‌ بون.



زۆرترین خوێندراو