ئێران هۆشدارى ده‌داته‌پاریس که‌ به‌هه‌ڵه‌ که‌س تاوانبار نه‌کات

11/13/2017 2:45:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز






دواى ئه‌وه‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى ڕیاز به‌ مووشه‌ک بۆردوومان کرا و سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا له‌ لێدوانێکیدا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ تارانى تاوانبار کرد، کۆمارى ئیسلامیى ئێران هۆشداریى دایه‌ سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا و داوایه‌کى ئه‌مانوێل ماکرۆن سه‌رۆکى ئه‌و وڵاته‌شى ڕه‌تکرده‌وه‌.

به‌هرام قاسمى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هۆشدارى دایه‌ پاریس که‌ به‌ ‌هه‌ڵه‌ که‌س تاوانبار نه‌کات و داواى کرد که‌ فه‌ره‌نسا ڕاست و دووربین بێت له‌مه‌ڕ کێشه‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.

قاسمى له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکدا وتیشى که‌ پاریس به‌ ‌هه‌ڵه‌ تاران تاوانبار نه‌کات ئه‌مانه‌ قسه‌ى چه‌ند وڵاتێکى که‌نداوه‌ که‌ ده‌یانه‌وێ ناوبانگى ئێران له‌ دنیادا له‌که‌دار بکه‌ن.

ئه‌مانوێل ماکرۆن سه‌رۆکى فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ سیسته‌مى مووشه‌کى بالیستى تاران جێى مه‌ترسییه‌ ‌و ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئێران له‌م ڕووه‌وه‌ گفتوگۆ بکرێت. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکى دواتردا به‌هرام قاسمى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئه‌م گفتوگۆیه‌ى ڕه‌تکردووه‌ته‌وه‌.


زۆرترین خوێندراو