سلێمانى : دانانى سیستمى غاز بۆ بیناو باڵه‌خانه‌کان مه‌رجدار ده‌کرێت

3/28/2018 6:16:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







له‌ سلێمانى دانانى سیستمى غاز "LPG" بۆ بیناو باڵه‌خانه‌کان مه‌رجدار ده‌کرێت و بۆ رێگرى کردن له‌ هه‌ر رووداوێکى نه‌خوازراو له‌مه‌ودوا سیستمه‌که‌ له‌ ژێر چاودێرى دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کاندا سه‌رپه‌رشتى ده‌رێت .

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 28 ى مارسى 2018 ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى سوته‌مه‌نى کۆبووه‌وه‌  و  به‌دواداچون بۆ کارى هه‌موو ئه‌و کۆمپانیانه‌ کرا که‌ تایبه‌تن به‌ به‌رهه‌مهێنان و دانانى سیستمى غاز " LPG" بۆ باڵه‌خانه‌و یه‌که‌کانى نیشته‌جێبوون .

 پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بڕیاردرا له‌مه‌ودوا کۆى پرۆسه‌که‌ له‌ ژێر چاودێرى دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانى حکومه‌تدا به‌ڕێوه‌بچێت , ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند سیستمى دانانى غاز سیستمێکى هه‌ستیاره‌و بۆ رێگرى کردن له‌ هه‌ر رووداوێکى نه‌خوازراو پێویسته‌ سیستمه‌که‌ له‌ ژێر چاودێرى و به‌سه‌ر په‌رشتى که‌سانى پسپۆێ‌ دابنرێت و تا ئه‌و کاته‌ى دڵنیا نه‌بنه‌وه‌ له‌ دروستى سیستمه‌ که‌ مۆڵه‌ت نه‌درێت به‌هیچ بینا و باڵه‌خانه‌یه‌ک .

ده‌رباره‌ى مه‌رج و رێنماییه‌کان بۆ دانانى سیستمه‌که‌ قائیمقامى سلێمانى ووتى : له‌مه‌ودوا هه‌ر بیناو باڵه‌خانه‌یه‌ک بنیات بنرێت و سیستمى غاز " LPG" تێدا بێت پێویسته‌ مه‌رجه‌کانى سه‌لامه‌تى تێدا بێت, بۆ جێبه‌جێ کردنى بڕیاره‌کانى کۆبوونه‌وه‌که‌ ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى لیژنه‌ى سوته‌مه‌نى سه‌ر به‌لیژنه‌هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى راسپارد له‌م رووه‌وه‌ هه‌موو هه‌نگاوێکى پێویست بنێن .


زۆرترین خوێندراو