راگه‌یه‌نراوى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى تورکیا له‌باره‌ى منبج و شه‌نگال

3/28/2018 6:24:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى تورکیا: "پێویسته‌ تیرۆریستان له‌ منبج بکشێنه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تورکیا له‌وه‌ى که‌ پێویست بێت ده‌ستپێشخه‌رى ده‌کات". - "پێویسته‌ عێراق کۆتایى به‌ چالاکییه‌کانى ئه‌و رێکخراوه‌(په‌که‌که‌) بهێنێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تورکیا هه‌ڵوێستى ده‌بێت".


ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى تورکیا رایگه‌یاند "پێویسته‌ تیرۆریستان له‌ منبج بکشێنه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تورکیا له‌وه‌ى که‌ پێویست بێت ده‌ستپێشخه‌رى ده‌کات". 

ئه‌مڕۆ28 ى مارسى 2018 ، ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى تورکیا به‌ سه‌رۆکایه‌تى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کۆبوۆوه‌و،دواى کۆتایى هاتنى کۆبونه‌وه‌که‌ راگه‌یه‌نرێکى بڵاوکرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى تورکیادا هاتووه‌: "پێویسته‌ عێراق کۆتایى به‌ چالاکییه‌کانى ئه‌و رێکخراوه‌(په‌که‌که‌) بهێنێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تورکیا هه‌ڵوێستى ده‌بێت".

له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان تورکیا و یۆنان، ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى تورکیا رایگه‌یاندووه‌: "چاودێرى هه‌ڵوێسته‌کانى یۆنان به‌ ئاراسته‌ى پێشێلکردنى په‌یوه‌ندى دراوسێیه‌تى باش ده‌که‌ین، تورکیا هه‌رگیز ده‌ستبه‌ردارى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى خۆى نابێت".

ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى تورکیا باسى له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌کان کردووه‌ و له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه‌: "سه‌ره‌ڕاى وه‌رگرتنى گشت پشتیوانییه‌کان، رێکخراوى تیرۆریستى نه‌یتوانى خۆى له‌ به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى تورکیادا رابگرێت. دووباره‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى چالاکى له‌ ناوه‌وه‌ى وڵات، به‌ وردى جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنى رێوشوێنى پێویست کراوه‌ته‌وه‌".




ئانادۆڵ 


زۆرترین خوێندراو