فوئاد حسین : له‌سه‌ر داواى مالکى چوینه‌ ناو که‌رکوک

8/23/2014 10:52:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
شه‌رقولئه‌وسه‌ت

هه‌ر که‌سێک که‌ زیاره‌تى هه‌ولێرى پایته‌ختى کوردستانى عێراق و پارێزگاکانى دهۆک و سلێمانى ده‌کات تووشى شۆک ده‌بێت ، چۆن ژیان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت به‌ شێوه‌یه‌کى ئارام و پارێزراو سه‌ره‌ڕاى هه‌ره‌شه‌کانى نزیکى داعش بۆ سه‌ر ئاسایشى هه‌رێم.

له‌گه‌ڵ بوونى زیاتر له‌ یه‌ک ملیۆن و نیو ئاواره‌ که‌ زۆربه‌یان عه‌ره‌بن ، و خه‌رابى بارودۆخى ئابوورى به‌هۆى سزادانى حکومه‌تى سه‌رۆک وه‌زیرانى ماوه‌ ته‌واو بوو و بڕینى بودجه‌که‌یان و بێبه‌ش کردنى فه‌رمانبه‌ران له‌ مووچه‌کانیان ، باروودۆخ به‌ ئاسایى ده‌بینرێ‌ ، و سه‌رکردایه‌تى کورد که‌ پێکدێت له‌ سه‌رۆکى هه‌رێم مسعود بارزانى ، و سه‌رۆکى حکومه‌ت نێچیرڤان بارزانى ، و به‌رپرسانى ئه‌منى و حکومى زیاتر له‌ دوو کاتژمێر ناخه‌ون به‌هۆى کۆبوونه‌وه‌کان و سه‌رپه‌رشتیکردنى به‌ره‌کانى شه‌ڕ، هه‌روه‌کو دکتور فوئاد حسێن سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى دووپات کردوه‌.

حسێن له‌ ووته‌کانى بۆ شه‌رقولئه‌وسه‌ت دوێنى له‌ نووسینگه‌ى خۆى له‌ هه‌ولێر زۆر له‌ نهێنیه‌کانى ئاشکرا کرد ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى که‌ به‌دى هاتووه‌ له‌ پێشکه‌وتنه‌کانى مه‌یدانى و سیاسى ، ئاماژه‌ى به‌وه‌ کرد که‌ هه‌ره‌شه‌کانى رێکخراوى داعش له‌سه‌ر ئاسایشى هه‌رێم تا ئه‌م کاته‌ به‌رده‌وامه‌ ، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا به‌رگرى هه‌یه‌ ، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و پاشه‌کشه‌کانى که‌ روویدا له‌ ئه‌نجامى گرفتى رێکخستن ، هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ رێکخرانه‌وه‌ و ئێستا موباده‌ره‌که‌ له‌ ده‌ستى هێزه‌کانى هه‌رێمدایه‌ به‌ڵام هێزه‌کانى داعشى ئێرهابى له‌ پاشه‌کشه‌دان .

و روونیکرده‌وه‌ ((سنوورى به‌رگریمان له‌گه‌ڵ داعش به‌ درێژایى نزیکه‌ى 1500 کیلۆمه‌تره‌ له‌ ده‌وروبه‌رى موسڵ تا باشوورى خانه‌قین ، و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌کان ئه‌مرۆ له‌ ده‌وروبه‌رى موسڵ دان له‌دواى ئازادکردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى به‌نداوى موسڵ ، و هه‌روه‌ها پێکدادان له‌ ده‌وروبه‌رى که‌رکوک و جه‌له‌ولادا هه‌یه‌)) هه‌روه‌ها ووتى ((داعش هه‌ولى دا بگاته‌ ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر و له‌ شه‌وى حه‌وته‌مى ئه‌م مانگه‌ گه‌یشته‌ نزیک پایته‌ختى هه‌رێم به‌ڵام له‌دواى دوو رۆژ رووخا و پاشه‌کشه‌ى کرد .

حسێن ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه‌ و ووتى ((هاوسه‌نگى هێزه‌ سه‌ربازیه‌کان له‌ به‌رژه‌وه‌ندى داعش دابوو له‌دواى ئه‌وه‌ى ده‌ستى به‌سه‌ر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى شه‌ش فیرقه‌ى سوپا و پۆلیسى عێراقیدا گرت کاتێک ده‌ستى به‌سه‌ر موسڵدا گرت ، که‌ باسى چه‌کى شه‌ش فیرقه‌ ده‌که‌ین له‌ سوپاى عێراقى ماناى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى هه‌زار ئۆتۆمبێلى درع و هه‌زاران تۆپى مه‌وداى جیاوازه‌، هه‌روه‌ها کۆگاکانى گه‌وره‌ى چه‌کى قورس و سووک و عیتاد له‌ موسڵ و ده‌وروبه‌رى سه‌لاحه‌ددین له‌ ده‌ستیدایه‌ .

له‌دواى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئه‌و چه‌کانه‌ هێزه‌کانى داعش ده‌ستیان کرد به‌ هێرشێکى رێکخراو بۆ سه‌ر باره‌گاکانى هندێک له‌ فیرقه‌کان و لیوا و سه‌ربازگه‌کانى سوپاى سورى له‌ناو خاکى سوریا و ده‌ستى به‌سه‌ر چه‌کى پێشکه‌وتوودا گرت له‌ نێویدا سارۆخى مه‌وداى ناوه‌ند . به‌ماناى ئه‌وه‌ى داعش توانى چه‌کى پێشکه‌وتووتر و نوێتر و به‌هێزتر له‌ سوپاى عێراق و سوریا به‌ده‌ست بهێنێ‌ . و له‌ به‌رامبه‌ردا چه‌کى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ ساده‌ بوو و زۆربه‌یان سووک و بۆ به‌رگریکردن بوون ، و ئه‌وه‌شى خسته‌ روو که‌ له‌دواى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى موسڵ و ناوچه‌کانى فراوانى تر له‌لایه‌ن داعش ، هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ دابه‌شکران له‌ شنگار تا خانه‌قین به‌ مانانى ئه‌وه‌ى ئێمه‌ باسى رووبه‌رى زۆر فراوان ده‌که‌ین که‌ ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆى دروستبوونى گرفت له‌ هاوسه‌نگى هێزه‌کان له‌ کاتێکدا که‌ هێزه‌کانى داعش ده‌جولێته‌وه‌ و خاوه‌نى چه‌کى هێرشى پێشکه‌وتووه‌ به‌ڵام هێزه‌کانى ئێمه‌ جێگیرن و خاوه‌نى چه‌کى به‌رگرى سووکن . 

سه‌رۆکى دیوان ئه‌وه‌شى خسته‌روو و ووتى (( زیادتر له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى قه‌زاى ته‌له‌عفه‌ر بوو له‌لایه‌ن داعش پێش که‌وتنى قه‌زاى شنگار پێش دوو هه‌فته‌ و ئه‌وه‌ش باروودۆخێکى تایبه‌تى دروست کرد له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هێزه‌ تیرۆریستیه‌کان به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى خه‌لکى ته‌له‌عفه‌ر و به‌ تایبه‌ت شیعه‌ى تورکمان له‌ شاره‌که‌یان ئاواره‌ بوون به‌ره‌و شنگار که‌ شارێکى هه‌ژاره‌ و نزیکه‌ى سه‌د کیلۆمه‌تر له‌ هه‌رێم دووره‌ و له‌ ده‌روبه‌رى رێگاى شنگار به‌نزیکه‌ى 70 کیلۆمه‌تر عه‌شیره‌ته‌ عه‌ره‌بیه‌کانى سووننه‌ بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ .و گه‌یشتن به‌ شنگار پێویستى به‌ رێگایه‌ ، و ئه‌گه‌ر ئه‌و رێگایه‌ له‌ده‌ستى هاوپه‌یمان و دۆستان بێت بۆمان ئاسانه‌ که‌ بگه‌ینه‌ شنگار و هاوکارى خه‌ڵکه‌که‌ى بکه‌ین .به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئه‌م عه‌شیره‌تانه‌ لێمان هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ و بوونه‌ پشتیوانى داعش و ئه‌و رێگایه‌ بووه‌ دوژمنمان . و ئه‌وه‌ش گرفتێگى گه‌وره‌بوو بۆ رێکخستنه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌ شنگار و ئیداره‌ى ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى له‌وێ‌ بۆیه‌ هێزه‌کانى داعش توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر شنگاردا بگرن به‌ پشتیوانى عه‌شیره‌ته‌کانى عه‌ره‌بى سوننه‌، و ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆى که‌وتنى ناوچه‌کانى ترى ده‌وروبه‌رى شنگار له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌ڵکه‌که‌ گوێى لێبوو له‌ تاوانه‌کان و کاره‌ قێزه‌ونه‌کانى داعش له‌سه‌ر دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه‌ى که‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو . 

حسێن ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌ (( داعش به‌ دو شێواز له‌ یه‌ک کاتدا شه‌ڕى ده‌کرد ، هێرشى چه‌کدارى و راگه‌یاندنى تۆقێنه‌ر که‌ ده‌رى ده‌کرد که‌ توانى 60 له‌سه‌دى سه‌رکه‌وتنه‌کانى داعش به‌ده‌ست بهێنى و جۆرێک له‌ شێوازى تۆقاندنى دروست کرد له‌ نێوان منداڵ و ژنان ، که‌ ئه‌وان شه‌ڕى سوپا ناکه‌ن به‌ڵکو سه‌ره‌تا شه‌رى دانیشتوان ده‌که‌ن ، کۆى ئه‌و هۆکارانه‌ جۆرێک له‌ هه‌ره‌سهێنانى دروست کرد لێره‌ وله‌وى ، به‌ڵام له‌دواى چه‌ند رۆژ هێزه‌ ئاسمانیه‌کانى ئه‌مریکا هاتنه‌ مه‌یدان)) . 
حسێن ووتى ( ئێمه‌ له‌ رۆژه‌کانى یه‌که‌م له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى ئه‌مریکا بووین و ئاگادارمان کرده‌وه‌ له‌سه‌ر رێڕه‌وى پرۆسه‌کان و قولى مه‌ترسیه‌کان و گرنگى ده‌ستێوه‌ردانیان بۆ گۆرینى هاوسه‌نگى هێزه‌کان) 

حسێن به‌رپرسیاره‌تى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى عێراقى له‌ موسڵ و رێگه‌دان به‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى له‌لایه‌ن داعش ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى نورى مالکى به‌و پێیه‌ى سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌کداره‌کان بووه‌ (له‌و کاته‌دا) . و ئاماژه‌ى دا به‌وه‌ى (سه‌رۆکى هه‌رێم مسعود بارزانى پێش چه‌ند مانگێک په‌یوه‌ندى به‌ مالکى کرد و ئاگادارى کرده‌وه‌ له‌وه‌ى داعش به‌ هێزه‌وه‌ له‌ ناو موسڵه‌ و داواى هه‌ماهه‌نگى کرد بۆ له‌ناوبردنى داعش ئه‌و کاته‌ ، و مالکى له‌وه‌ه‌ڵامدا ووتى ( ئێوه‌ کاروباره‌کانى خۆتان له‌ هه‌رێم به‌ڕێوه‌ ببه‌ن و ئێمه‌ ناوچه‌کانى تر به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین) و ئه‌نجامدانى هه‌مئاهه‌نگى ره‌تکرده‌وه‌ . و ئه‌وه‌شى خسته‌ روو که‌ (مالکى که‌ کورده‌کان هاوکاریان کرد بۆ جێگیربوون له‌ پۆسته‌که‌ى بۆ خزمه‌تکردنى پرۆسه‌ى سیاسى هیچ رۆژێک متمانه‌ى به‌ ئێمه‌ نه‌کرد ، مالکى گۆڕا بۆ دوژمنى مالکى و له‌جیاتى ئه‌وه‌ى دوژمنه‌کان بکاته‌ بێلایه‌ن و بێلایه‌نه‌کان بخاته‌ خانه‌ى دۆسته‌کان ، دۆسته‌کان و بێلایه‌نه‌کانى گواستنه‌وه‌ بۆ خانه‌ى دوژمنه‌کان . 

حسێن ده‌ڵێ‌ (( ده‌بێ‌ شته‌کان له‌ مێژوودا جێگیر بکرێت ، پێش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى داعش به‌ چه‌ند رۆژێکى که‌م سه‌رۆکى هه‌رێم له‌ ده‌ره‌وه‌ى عێراق بوو ، و له‌سه‌ر راسپارده‌ى به‌ڕێزیان و براى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى ، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ، په‌یوه‌ندیم کرد به‌ به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى مالکى تاریق نجم ، پێش چه‌ند رۆژێک له‌ که‌وتنى موسڵ ، ئه‌و دۆستى مالکییه‌ و ده‌زانم که‌ به‌ ئاسانى ده‌توانى بیگاتێ‌ ، پێم ووت پێشنیار ده‌که‌م که‌ خۆى و به‌رپرسانى سه‌ربازى و ئه‌منى بێنه‌ هه‌ولێر بۆ کۆبوونه‌وه‌ بۆ گۆرینه‌وه‌ى زانیارى و بڕیاردانێکى به‌ په‌له‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بارودۆخه‌کان زۆر به‌ره‌و سه‌ختى ده‌چێت و ره‌نگه‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى موسڵ له‌لایه‌ن داعش ببێته‌ راستى ، و ئه‌و ، که‌ دۆستى منه‌ ، له‌ نێوان جیددیه‌ت و گاڵته‌دا پێى ووتم، سوێند ده‌خۆم که‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ بچنه‌ ناو موسڵ له‌پاش ئاسایى بوونه‌وه‌ى باروودۆخه‌که‌ لێى ناکشێنه‌وه‌ . من ده‌زانم ئه‌وه‌ بیرۆکه‌ى مالکى یه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌کانى پێشتر ووتى ئه‌گه‌ر هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ بچنه‌ ناو موسڵ لێى ناکشێنه‌وه‌ ، پێم ووت من په‌یوه‌ندیم پێت کردووه‌ بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ى سه‌رۆک وه‌زیران له‌ مه‌ترسى بارودۆخه‌که‌ ، ئێمه‌ زانیاریمان هه‌یه‌ و پێویستیمان به‌ هه‌وڵ و کۆششى ئێوه‌یه‌ و به‌بێ‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سوپاى عێراقى ناتوانین بچینه‌ ناو موسڵ و ئه‌گه‌ر فه‌رمانده‌کانى سه‌ربازى له‌ موسڵ ئاگادار نه‌کرێته‌وه‌ له‌ پێویستى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ ئه‌وا باروودۆخه‌که‌ ده‌بێته‌ هۆى ئالۆزى ئه‌منى و هه‌ماهه‌نگى ناکرێت.

له‌ کاتژمێر دووى سه‌رله‌به‌یانى رۆژى دواتر ، یانى له‌دواى چه‌ند کاتژمێر له‌ داگیرکردنى موسڵ ، تاریق نه‌جم په‌یوه‌ندى پێوه‌ کردم و یه‌که‌م قسه‌م بۆى ئه‌وه‌ بوو که‌ سوێند ده‌خۆم که‌ موسڵ له‌لایه‌ن داعش داگیر کراوه‌؟ چى ماوه‌ ؟ بارودۆخ به‌ ته‌واوى تێکچوو . 

و روونیکرده‌وه‌ که‌ (فه‌رمانده‌یى سه‌ربازى عێراقى له‌ موسڵ به‌ ده‌ستى عه‌لى غێدان و و عبود قه‌نبه‌ر بوو ، و له‌ رۆژى دووه‌م ئێمه‌ ژوورى ئۆپه‌راسیۆنمان دروست کرد و کۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمانده‌کانى ئه‌منى کوردى و سه‌رۆک وه‌زیران و جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم هه‌بوو ، جبار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ په‌یوه‌ندیه‌کى ته‌له‌فۆنى بۆ هات له‌ غێدانه‌وه‌ که‌ ئه‌و به‌ ئۆتۆمبێله‌که‌ى به‌ره‌و هه‌ولێر دێت و ده‌یه‌وێ‌ رێگاکه‌ى پێشان بدات و له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ پێشوازى بکرێت ، و یاور رێگاکه‌ى پێشاندا و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵدا کرد تا گه‌شتنى بۆ لاى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ و وه‌کو فه‌رمانده‌یه‌کى سه‌ربازى به‌ رێزه‌وه‌ هه‌ڵسوکه‌وتى له‌گه‌ڵدا کرا و له‌ رۆژى دواتر به‌ فرۆکه‌ ناردمانه‌وه‌ بۆ به‌غدا . له‌ هه‌مان کاتدا پێشمه‌رگه‌ پێشوازى کرد له‌ هه‌زاران سه‌ربازى عێراقى که‌ سوپاى عێراقى ناردبوویان بۆ شه‌ڕى داعش به‌ڵام هه‌ڵاتن و سوپاى عێراقى دارووخا ، و پێشمه‌رگه‌ و کورده‌کان هاوکاریان کرد بۆ گه‌رانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌کانیان به‌ سه‌لامه‌تی. 

له‌و نهێنیانه‌ى که‌ حسێن ئاشکراى کرد ئه‌وه‌ بوو که‌ (له‌ رۆژى ده‌ى ته‌موز حامد الموسوى ، به‌رێوه‌به‌رى جێبه‌جێکار له‌ نووسینگه‌ى مالکى ، په‌یوه‌ندى پێوه‌ کردم ، و ئه‌وه‌ یه‌که‌مجار بوو که‌ پێکه‌وه‌ قسه‌ بکه‌ین به‌ ته‌له‌فۆن ، ووتى من به‌ناوى سه‌رۆک وه‌زیران (مالکی) قسه‌ له‌گه‌ڵتدا ده‌که‌م و داواتان لێ‌ ده‌که‌ین هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ بنێرنه‌ ناو که‌رکوک له‌به‌ر ئه‌وه‌ى داعش ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گرێ‌ ، و منیش ووتم باشه‌ ده‌چین بۆ رزگارکردنى که‌رکوک ، که‌واته‌ هێزه‌کانمان له‌سه‌ر داواى مالکى چوونه‌ ناو که‌رکوک . 

و ئه‌گه‌ر داعش ده‌ستى به‌سه‌ر که‌رکوکدا گرتبا کاره‌ساتێکى گه‌وره‌ روویده‌دا بۆ خه‌ڵکى عه‌ره‌ب و کورد و تورکمان ، و ده‌ستیان ده‌گرت به‌سه‌ر سه‌رچاوى نه‌وت و بۆڕیه‌کانى ناردن که‌ رۆژانه‌ به‌م بۆڕیانه‌دا نیو ملیۆن به‌رمیل ره‌وانه‌ى تورکیا و 300 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه‌ ره‌وانه‌ى بێجى ده‌کرێت ، و ئه‌وه‌ ئامانجه‌که‌یان بوو ، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى که‌رکوک و پاڵاوگه‌ى بێجى بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رچاوى نه‌وت و پاڵاوگه‌ به‌ده‌ستیانه‌وه‌ بێت ، و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ که‌رکوکیان پاراست . 

حسێن ئاماژه‌ى به‌وه‌ دا که‌ (ئه‌مرۆ لاى ئێمه‌ زیاتر له‌ یه‌ک ملیۆن عه‌ره‌ب هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ سوننه‌کانه‌وه‌ و ئێستاش مه‌سیحییه‌کان که‌ له‌ موسڵ و ده‌شتى نه‌ینه‌وا هه‌ڵاتوون و ئێزدییه‌کانیش زیاد بوونه‌ ، ئێستا له‌ هه‌رێم زیاتر له‌ یه‌ک ملیۆن و نیو ئاواره‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ره‌ سورییه‌کان که‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ چواریه‌کى ملیۆن په‌نابه‌ر)) . سوپاسگوزارین بۆ پشتگیرى نێوده‌وڵه‌تى مرۆیى ، پردێکى ئاسمانى دروست کراوه‌ له‌نێوان ووڵاتانى ئه‌وروپى و هه‌ولێر بۆ گه‌یاندنى هاوکارى سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌غدا له‌مپه‌ر دروست ده‌کات له‌ گه‌یشتنى فرۆکه‌کانى هاوکارى سه‌ربازى بۆ لاى ئێمه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى بوارى ئاسمانى (فرۆکه‌وانى مه‌ده‌نی) به‌ ده‌ستى ئه‌وانه‌ .حکومه‌تى عێراقى باسى سه‌روه‌رى ده‌کات له‌کاتێکدا که‌ هیچى تێیدا نه‌ماوه‌ نه‌ سنوور و نه‌ سه‌روه‌رى له‌دواى ئه‌وه‌ى داعش گه‌نده‌ڵى و کوشتنى دارشتووه‌ له‌ ناوچه‌کانى فراوانى عێراق ، ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ پاراستنى سه‌روه‌رى دروشم نیه‌ به‌ڵکو سه‌روه‌رى پاراستنى گیانى خه‌ڵک و ئاسایشه‌که‌یانه‌ و ئازادکردنى ناوچه‌کانى ووڵاته‌ له‌ژێر ده‌ستى داعش ،. 

و له‌باره‌ى به‌شدارى کورد له‌ حکومه‌تى داهاتوو ، سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ووتى (( برایان له‌ به‌غدا پێویسته‌ له‌ ده‌رسه‌کانى حکومه‌تى پێشتر فێر بن بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت و به‌شداریکردنى خه‌ڵکى تر به‌ هێزه‌وه‌ ، پێویسته‌ له‌ به‌رپرسیاره‌تییه‌که‌یان تێبگه‌ن و بگه‌نه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ى که‌ واقێعى عێراق ته‌واو گۆڕاوه‌ و فیئه‌یه‌ک یان مه‌زهه‌بێک یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک ناتوانێ‌ حوکمى هه‌موو عێراق بکات ، سوننه‌ و کورد و شیعه‌ و مه‌سیحى و تورکمان هه‌یه‌ ، ئێمه‌ به‌شێک ده‌بین له‌ پرۆسه‌ى سیاسى و حکومه‌تى داهاتوو و شاندى دانوساندن به‌ سه‌رۆکایه‌تى به‌ڕێز هۆشیار زێبارى کۆبوونه‌کانى له‌ به‌غدا ده‌ست پێکردووه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، ئێمه‌ گه‌شبینین به‌ ئیراده‌ى خۆمان و به‌وه‌ى به‌شێک ده‌بین له‌ چاره‌سه‌ر وه‌کو هه‌میشه‌ و به‌شیک نین له‌ کێشه‌ . 

حسێن زۆر دڵگران بوو و ووتى (عه‌شیره‌ته‌ عه‌ره‌به‌کان له‌ ناوچه‌کانمان و ده‌روبه‌رمان سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌مووه‌ى پێشکه‌شمان کرد پشتگیرى داعشیان کرد بۆ کوشتنمان و دزینى ژنه‌کانمان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ مروڤایه‌تیمان له‌بیر ناکه‌ین و دژایه‌تى عه‌ره‌ب ناکه‌ین و رق و کینه‌مان له‌ به‌رانبه‌ریان نیه‌ و ئایدۆلۆجى دژایه‌تى عه‌ره‌ب دروست ناکه‌ین . به‌ڵکو به‌رده‌وام ده‌بین له‌ ئایدۆلۆجیاى خۆمان له‌سه‌ر بنه‌ماى لێبورده‌یى و خۆشه‌ویستى .

به‌ڵى ئێمه‌ بریندارین له‌ عه‌ره‌ب ، ئێمه‌ به‌رگریمان کردووه‌ له‌ هه‌موو عێراق و ئۆردن و کوه‌یت و سعودیه‌ به‌وه‌ى شه‌ڕى داعشمان کردووه‌ به‌ ته‌نیا و به‌ پشتگیرى ئه‌مریکا و سه‌رقالمَان کردوون له‌ هێرش و فراوانبوونیان به‌ره‌و ووڵاتانى دراوسێ‌ ، و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ ووڵاتێکى عه‌ره‌بى پشتگیرى نه‌کردوین ، جگه‌ له‌ مه‌مله‌که‌تى ئۆردنى هاشمى که‌ هاوکارى مرۆیى ناردووه‌ و لوبنان که‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ناردووه‌ ، هیچ شتێکیان نه‌ووتووه‌ ، هیچ هه‌ڵوێستێک ده‌رنه‌چووه‌ ته‌نانه‌ت ئیدانه‌ کردنى تاوانه‌کانى داعش و به‌وه‌ى که‌ داعش نوێنه‌رایه‌تى ئیسلام و عه‌ره‌ب ناکات ، ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا و ئه‌وروپا که‌ له‌ رووى جوگرافیا و کۆمه‌ڵایه‌تى و مێژوویى لێمان دوورن ئه‌وان ده‌ستیان کرده‌وه‌ بۆهاوکارى مرۆیى و سه‌ربازیمان .

هه‌ولێر : معد فیاز


زۆرترین خوێندراو