له‌ ڕانیه‌ نەشتەرگەری چاندنی بۆری خوێن ئه‌نجامدرا

22.10.2022
جەماوەر نیوز

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین بڵاویکرده‌وه‌ بۆ یەکەمجار لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە، نەشتەرگەری چاندنی بۆری خوێن لەسەر قۆڵی منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا لەلایەن تیمی نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نەخۆشەکە گورچیلەکانی سستبوون و پێویستی زۆری بە نەشتەرگەیەکە ھەبووە.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ