ڤیزای ئێران لە دەروازی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هەڵدەگیرێت

22.10.2022
جەماوەر نیوز
ئەمرۆ شەممە 22ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویکردووەتەوە،  لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی پەیوەندییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئێسڵامی ئێران ئاگادار کرانەوە، کە سبەی رۆژی یەکشەممە 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 بە فه‌رمی ڤیزای وڵاتی ئیران لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ھەڵدەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر ھاوڵاتی و گەشتیارێک بە نیازە گەشت بۆ ئێران بکات لە سبەینێوە مەرجی ھەبوونی ڤێزە ھەڵدەگیرێت، تەنھا ھەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بێت و ھەروەھا پێویستە کارتی ڤاکسینی دوو ژەمی کۆرۆنا یان بروانامەی پشکنینی نێگەتیڤی ڤایرۆسی کۆرۆنا (PCR)ی ھەبێت دەتوانێت لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران گەشت بۆ وڵاتی ئیران بکات.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ