له‌ سلێمانی نرخی به‌نزین داده‌به‌زێت

13.02.2023
جەماوەر نیوز
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر چوار نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی سلێمانی دادەبەزێت.
بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگه‌یاند دابەزینەکە بەمجۆرە دەبێت، بەنزینی موحەسەن 25 دینار دادەبەزێت و بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار.
بە گوێرەی زانیارییەکان نرخی یەک لیتر بەنزینی موحەسەن لە سلێمانی بە 1200 دینارە و لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە 1020 دینارە، ئەمڕۆش لە کاتژمێر چواری ئێوارەوە نرخەکان بەمجۆرەی لێدێت، لیترێك بەنزینی موحەسەن دەبێتە 1175 دینار و نۆڕماڵیش دەبێتە 975 دینار

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ