عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود پێشوازی له‌ کونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکات

22.02.2023
جەماوەر نیوز

ڕۆژی سێشەممە٢١ى شوباتى٢٠٢٣، عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كارویاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وەک سەرۆکى بۆردى یەکلاکردنەوەى چارەنووسى منداڵەونبووەکانى هەڵەبجە پێشوازی لە نەسروڵا رەشنوودى، سەر کونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر كرد.
لە دیدارەکەدا دکتۆر کرمانج عوسمان، ئەندامي بۆرد و عادل مەلا ساڵح سکرتێرى بۆردەکە ئامادەیبوون گفتوگۆ لەسەر ئەوە کرا کە لە داهاتوویەکى نزیکدا رێکارى پێویست بگیرێتەبەر بە هەماهەنگى لەگەڵ کونسوڵگەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر بۆ سۆراخ و دۆزینەوە و یەکلاکردنەوەى چارنووسى منداڵەونبووەکانى هەڵەبجە.
لاى خۆیەوە سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران ئامادەیى خۆى و وڵاتەکەى دەربڕى بۆ هاوکارى و هەماهەنگى بۆردەکە لە ڕووى پێدان و گۆڕینەوەى زانیارى پێویست لە بەرژەوەندی خانەوادەى شەهیدان و کەسوکارى ونبوان .

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ