عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه‌ بۆ دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان

07.03.2023
جەماوەر نیوز
پاش نیوەڕۆ سێشەممە ٧ى ئادارى ٢٠٢٣ عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود،وەزیرى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانى وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى کرد و لەلایەن دانا عه‌بدولكه‌ریم، وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پێشوازى لێکرا.
لەو سه‌ردانەدا ئەحمەدى مام رەسوڵ، بەڕێوەبەرى گشتى خزمەتگوزارى و کۆمەڵایەتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی وەزارەت ئامادەی بوو، باس لە هەوڵەکانى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان کرا و بۆ زیاتر خزمەتکردنى کەسوکارى سەربەرزی شەهیدان، دواتر لە ڕێورەسمێکدا لە دیوانى وەزارەت کۆنووسێکى هاوبەش لە نێوان هەردوو وەزیر واژۆ کرا بۆ درووستکردنى یەکەى نیشتەجێبوون بۆ کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسى، ئەوانەى کە تا ئێستا سوودمەند نەبوون.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ