به‌ ئاماده‌بونی عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود ساڵڕۆژی سه‌ربه‌خۆی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو

03.05.2023
جەماوەر نیوز

کاتژمێر ٦ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ۳ ی ئایاری ۲۰۲۳و لە سەر بانگهێشتی فەرمی کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەشداریکرد لە ۲٤۷ هەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
لەو ڕێوڕەسمەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە وەزریر و پەرلەمانتار و نوێنەرانی ووڵاتانی بیانی ئامادەی بوون ،سەرەتای مەراسیمەکە بە ماڕشی نیشتمانی ئەمەریکا دەستیپێکرد و تیایدا ئیرڤن هیکس،کونسوڵی گشتی ئەمریکا تیشکی خستە سەر قوربانیدان و تێکۆشانی گەلانی ئەمریکا لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی ووڵاتەکەیان و دوای ۲٤۷ ساڵیش هێشتا ئەمریکاو ئەمریکییەکان بەردەوامن لە پشتگیری لەگەلانی ئازادیخواز و بۆ ئەم مەبەستەش سەدان و هەزاران قوربانیداوە لە پێناوی ئازادی و سەربەخۆیی گەلان و پاراستنی بەهاکانی دیموکراسی و پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ لە سەر ئاستی جیهان.
لای خۆیەوە وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پیرۆزبایی ساڵیادی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئەمریکای ئاراستەی کۆنسوڵ و ستافی کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریکا کرد لە هەرێمی کوردستان و هیوای خواست کە ئەمریکا وەک ڕابردوو پاڵپشت و پشتیوانی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان بێ هەر وەک چۆن کە لە ڕابردوودا هاوکارو پشتیوانی گەلانی عێراق بوو لە ڕوخاندنی ڕژێمی بەعس و سەرکەوتنمان بەسەر تیرۆریستانی داعش بە هەماهەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی،چونکە ئەم ئەزمونەی هەرێمی کوردستان زادەی دەیان ساڵ خەبات و تێکۆشانی خەڵکی کوردستانە لە پێناوی ئازادی و سەربەخۆیی و لە پێناوی بەردەوامی و مانەوەشیدا ئامادەی قوربانیدانی بەردەوامە.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ