جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سبه‌كار ده‌بن

10.09.2019
جەماوەر نیوز
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 8ی ئه‌یلول فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ ده‌ستبه‌کاربوونی جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لی و مسته‌فا قادر مسته‌فا وه‌ك جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌رکراوه‌.

ده‌قی راده‌گه‌یه‌ندراوه‌كه‌:
"ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌:
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 8/9/2019 فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ ده‌ستبه‌کاربوونی به‌ڕێزان جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لی و مسته‌فا قادر مسته‌فا وه‌ك جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌رکرد.
فه‌وزی هه‌ریری
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
10/9/2019