ئه‌مشه‌و به‌شلۆنه‌ و ڕیال مه‌درد یاری ده‌كه‌ن

02.11.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی گه‌ڕی 12 لالیگا به‌ڕێوه‌ده‌چن و 4 یاری ئه‌نجامده‌درێن، كه‌ له‌نێویاندا هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشێلۆنه‌ی پێشه‌نگی ریزبه‌ند و ریال مه‌دریدی دووه‌می ریزبه‌ند یاری ده‌كه‌ن.
یاری كردنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌ڕه‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی پاوێر 8 له‌ شاری به‌رشێلۆنه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كاتێك یانه‌ی ئیسپانیۆل میوانداری یانه‌ی ڤالێنسیا ده‌كات.
له‌ یاری دووه‌میشدا به‌رشێلۆنه‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ند ده‌بێته‌ میوانی لێڤانتی، كه‌ له‌ پله‌ی 11ه‌مدایه‌، یارییه‌كه‌ كاژێر 18:00 به‌ كاتی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ لالیگا:
ئیسپانیۆل ـ ڤالێنسا 15:00
لێڤانتی ـ به‌رشێلۆنه‌ 18:00
سێڤییا ـ ئاتلێتیكۆ مه‌درید 20:30
ریال مه‌درید ـ ریال بێتیس 23:00