بینای پۆلیسی هاتوچۆ له‌ ناحیه‌ی وارماوا دروست ده‌كرێت

04.11.2019
جەماوەر نیوز
به‌ پێی نوسراوێك كه‌ ده‌ست جه‌ماوه‌رنیوز كه‌وتووه‌ و واژۆی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی له‌سه‌ر تێدا ڕه‌زامه‌ندی نیشاندراوه‌ له‌سه‌ر دروستكردنی بینای پۆلیسی هاتوچۆی ناحیه‌ی وارماوا.
له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی ڕاگه‌یاند به‌ هه‌وڵی قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور بینای پۆلیسی هاتوچۆی ناحیه‌ی وارماوا دروستده‌كرێت.