چالاكیه‌كی به‌ كه‌لتوركردنی پاسكیل سواری له‌ قه‌زای شاره‌زوور ئه‌نجامدرا

01.12.2019
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 1ی كانونی یه‌كه‌م ئاماده‌یی زانای كوڕان له‌ قه‌زای شاره‌زوور  چالاكیه‌كی وه‌رزشی له‌ ژێر ناونیشانی " به‌ كه‌لتوركردنی پاسكیل سواری" ئه‌نجامدا.
له‌و باره‌یه‌وه‌ م. فریاد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی زانای كوڕان به‌ جه‌ماوه‌رنیوزی راگه‌یاند مه‌به‌ست له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكییه‌ له‌ پێناو ژینگه‌یه‌كی دروسته‌ له‌ قه‌زای شاره‌زوور ، له‌ ئێستا ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ له‌ سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تان ئه‌نجامده‌درێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ كارهێنانی ئۆتۆمبیل له‌ ئیشوكاری ڕۆژانه‌دا، ده‌كرێت پاسكیل به‌كاربهێنرێت، چونكه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی باشه‌ بۆ پاكڕاگرتنی ژینگه‌.
ناوبراو وتیشی له‌ چالاكیه‌كه‌دا زیاتر له‌ 60 خوێندكار به‌شداریان تێداكرد، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ په‌روه‌رده‌وه‌ هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری ئه‌نجامبدێت له‌ پێناو ژینگه‌یه‌كی خاوێن و ته‌ندروستێكی باش.