له‌ دهۆك دوو حاڵه‌تی كۆرۆنا تۆماركرا

22.05.2020
جەماوەر نیوز
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆك دەستنیشانکران، دوو پیاو یەکێکیان تەمەن 28 ساڵ پیشەی پاسەوان دانیشتووی قەزای ئاکرێ و دووەمیان تەمەن 58 ساڵ پیشەی شوفێرە و دانیشتووی شاری هەولێرە. هەردووکیان لە شاری بغداد گەڕاونه‌ته‌وە.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ