ته‌ندروستی دهۆك چاكبونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك توشبووی كۆرۆنای ڕاگه‌یاند

18.06.2020
جەماوەر نیوز
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك‌ بڵاویكرده‌وه‌ "4 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا "covid-19" له‌ دهۆك كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێندرابوون، دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆیان، ده‌ركه‌وت كه‌ به‌ ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ماله‌وه‌ كرانه‌وه‌".
به‌مه‌ش تا ئێستا ژماره‌ی كۆی ئه‌و تووشبووانه‌ی له‌ پارێزگای دهۆك به‌ ته‌واوه‌تی چاك بوونه‌ته‌وه‌، گه‌یشته‌ 92 كه‌س و 43 كه‌سیش هێشتا له‌ نه‌خۆشخانه ماون.

زۆرترین خوێندراو