له‌ دهۆك هه‌لی دامه‌زراندن ڕاگه‌یه‌نرا

12.04.2021
جەماوەر نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك، هه‌لی كاركردنى به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست بۆ ده‌رچوانی كۆلێژی په‌رستاری و كۆلێژی زانست به‌شی بێهۆشكردن له‌ناوه‌نده‌كانی توشبون به‌كۆرۆنا راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك له‌راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌رێوه‌به‌راتیه‌كه‌یان پێویستی به‌ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند هه‌یه‌ بۆ ناوه‌نده‌كانی توشبون به‌كۆرۆنا و به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێندرێن و داوا له‌ ده‌رچوانی كۆلێژه‌ پزیشكییه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ مه‌رجه‌كان ده‌یانگرێته‌وه‌ فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه‌.
رونیشیكرده‌وه‌، له‌ئێستادا ده‌رفه‌تی كاركردن بۆ ده‌رچوانی كۆلێژی په‌رستاری و كۆلێژی زانست به‌شی بێهۆشكردن كراوه‌یه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی خواستی كاركردنیان هه‌یه‌، ده‌توانن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك فۆڕم پڕبكه‌نه‌وه‌.

زۆرترین خوێندراو