لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری پێكده‌هێنرێت

31.07.2020
جەماوەر نیوز
به‌فه‌رمانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكەی نەخۆشخانەی رزگاری پێكھێندرا.
بە گوێرەی نووسراوێك كە واژۆی فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێری بەسەرەوەیە و وێنەیەكی دەست جه‌ماوه‌رنیوزكەوتووە و تێیدا ھاتووە، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، تایبەت بە رووداوی نەخۆشخانەی رزگاری لە رۆژی 30/7/2020. بەمەبەستی گەیشتن بەڕاستییەکانی لەژێر رۆشنایی ئەمەش بە ئامادەکردنی راپۆرتێکی تایبەت بۆ جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

زۆرترین خوێندراو