زیاتر له‌ 85 ملیار دینار بۆ جوتیارانی دهۆك خه‌رجده‌كرێت

01.03.2021
جەماوەر نیوز
نازم محەمەد عەلی، بەڕێوبەری بەرێوبەراتی بازرگانی دانه‌وێڵه‌ لە پارێزگای دهۆك  راگەیاند حکومەتی عێراق بڕی 85 ملیار و 395 ملیۆن دینار، پارەی گەنمی جوتیارانی پارێزگاکە خەرجکردووە و بو ئەو مەبەستەش سەردانی بەغدایان کردووە، چه‌كه‌کەیان وەرگرتووە و چاوەرێ ده‌كه‌ن پاره‌كه‌ رەوانەی بانکەکانی دهۆك بكرێت.
ناوبراو وتیشی لە ماوەی دوو هەفتەدا پارەکە دەگاتە بانکەکانی دهۆك و لەکاتی گەیشتنی دەستبەجێ بەسەر جوتیاران دا دابەشدەکرێت.
بەڕێوبەری دانه‌وێڵه‌ی دهۆك راشیگەیاند، پارەکە هی ساڵەکانی 2014، 2015 و 2016ـه‌ و هی جوتیارانی هەرسێ سایلۆی دهۆك، زاخۆ، شێخان و بنکەی رووڤیایە.

زۆرترین خوێندراو