عه‌شره‌تی زێباری و هه‌ركی ڕێكه‌وتن

14.06.2019
جەماوەر نیوز
ھەردوو عه‌شره‌تی زێباری و هەرکی لە سنووری قەزای ئاکرێ دوای رووبەڕووبوونەوە و شەڕکردن لەگەڵ یەکدی رێککەوتن. 
ئیدریس ھەرکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دھۆک راگەیاند هەردوو بنەماڵە ( زێباری و هەرکی) رێککەوتنیان واژووکردووە کە شەڕ نەکەن و کۆتایی پێبێنن.
لەسەر تەقەکردن لە قوتابییەک، لە گوندێکى ئاکرێ شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵە روویدا و بەهۆیەوە شەش هاوڵاتی برینداربوون. 
شەڕی نێوان دوو بنەماڵەکەی گوندی باژێرێ لە ئاکرێ تاوەکو درەنگانی شەوی رابردوو بەردەوامبوو، بەهۆیەوە دانیشتووانی گوندەکە گوندەکەیان چۆڵکرد، بەڵام هێزەکانی پۆلیس، ئاسایش، پێشمەرگە و زێرەڤانی کاژێر 11:00ـی شەوی رابردوو دۆخەکەیان کۆنترۆڵ کرد و چوونە نێو گوندەکە. 
له‌لایه‌كی‌ له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدۆیدا ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ سه‌ربه‌‌ عه‌شره‌تی هه‌ركی و زێباری بوون ڕایانگه‌یاند كۆتایی به‌ شه‌ڕ بهێنن و ئێمه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كان براین.
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ كه‌ سه‌ر به‌ هه‌ردوو عه‌شره‌ت بوون داوایان له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كان و پیاوماقوڵانی هه‌ردوو لا كرد كۆتایی به‌ ناكۆكی بهێنن.

زۆرترین خوێندراو