دەروازەی حاجی ئۆمەران مەرجی گەشتکردن بڵاودەكاته‌وه‌

27.11.2021
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان لەبارەی گەشتکردن لە حاجی ئۆمەرانەوە بۆ ئێران دەڵێت، گەشتیاری عێراقی لە کاتی گەشتکردن بۆ ئێران پێویستە کارتی ڤاکسین و پشکنینی کۆرۆنا و ڤیزای ئێرانیان پێبێت.
ئەمڕۆ شەممە 27-11-2021 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان چوار رێنوێنیی لەبارەی گەشتکردن لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوە دەکات، گەشتیار لە کاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەگەر کارتی ڤاکسینی هەبێت پێویست بە پشکنین ناکات، بەڵام ئەگەر کارتی پشکنینی نەبوو، ئەوا پێویستە پشکنینی بۆ بکرێت.
لە بەشێكی دیکەی رێنوێنییەکاندا ئەوە هاتووە، گەشتیارە ئێرانی و بیانییەکان لەکاتی گەشتکردن بۆ ئێران پێویست بە کارتی ڤاکسین و پشکنینی کۆرونا ناکات.
هەروەها ئاماژەش بەوە دراوە، گەشتیارە ئێرانی و بیانییەکان لەکاتی هاتنیان بۆ هەرێمی کوردستان پێویستە پشکنینی کۆرونا بکەن، تەنها ئەوانە نەبن کە نيشتەجێی هەرێمی کوردستانن و کارتی نیشینگەیان هەیە و کارتی ڤاکسینیان وەرگرتووە.

زۆرترین خوێندراو