یه‌كێتی زانایان پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەت ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

23.09.2022
جەماوەر نیوز

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەت ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌ی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان :
‎ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کورستان سەبارەت بە پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی
خێزان و ئافرەت لە هەرێمی کوردستان
‎دوای گەنگەشەکردنی پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان، لێکەوتەو دەنگدانەوەی خراپی لێ کەوتەوە، ئێمە لە یەکێتی زانایان لەروانگەی هەستی بەرپرسیارێتی و ئەرکی پیشەیی خۆمان چاومان بە پرۆژە یاساکە کەوتووە.
‎دوای خوێندنەوەو هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆمان دەرکەوتووە، کە ئەم پرۆژە یاسایە لەگەڵ بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام ناگونجێ و پێچەوانەی نەریت و واقعی کۆمەڵگەی کوردی و ئاشتی کۆمەڵایەتیەو ئەگەری لێکەوتەی خراپی بۆ سەر شیرازەی خێزان هەیە، لەم سۆنگەوە داواکارین لە پەرلەمانی کوردستان پرۆژەی ناواقعی و نەگونجاو بە کلتور و واقعی میللەتەکەمان نەخاتە بەرنامەی کارو هەوڵی بە یاسا کردنی نەدات، چونکە دەرکردنی یاسا بۆ خزمەت و بەرژەوەندی هاوڵاتیان و کۆمەڵگەیە نەک زیاتر کردنی ئاریشە.
‎یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
‎۲۳ی۹ی۲٠۲۲



زۆرترین خوێندراو