جەماوەر نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کرد و دەڵێت: پابەندیی خۆم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دووپاتکردەوە و جەختیش لە پاڵپشتیکردنی سەرۆککۆمار دەکاتەوە بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی رووبەڕووی عێراق دەبنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە15ی تشرینی دووه‌می 2022 لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق یەکەم سەردانی خۆی دوای دەستبەکاربوونی لە کۆشکی سەلام بۆ هەولێر کرد و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لێکرد.
نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا لەبارەی پێشوازی لە لەتیف رەشید و کۆبوونەوەیان دەڵێت: خۆشحاڵبووم بە پێشوازی لە د. لەتیف رەشید لە یەکەم سەردانی بۆ هەولێر وەکو سەرۆککۆماری عێراق.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی نووسیوە کە پابەندیی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دووپاتکردووەتەوە. هاوکات "جەختیشم لە پاڵپشتییەکانم بۆ هەوڵەکانی سەرۆک کرد لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی رووبەڕووی وڵاتەکە دەبنەوە."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە نووسیویەتی، نێچیرڤان بارزانی بە لەتیف رەشیدی راگەیاندووە، "چاوه‌ڕوانيمان هه‌يه كه به‌پێى ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى هه‌يه له پێگه‌ى خۆتانه‌وه رۆڵ ببين له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. هه‌موو ئاماده‌يى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانيشى دووپات كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و پێكه‌وه‌كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات‌دا."
سه‌رۆككۆمارى عێراقیش "وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاسگوزارى بۆ پێشوازى و پشتيوانیی نێچيرڤان بارزانى، هيواى خواست به هاوكاريى هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق، بتوانن پێكه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانى ديكه‌ى وڵات به‌گشتى و پاراستنى ئارامى و ئاسايش بكه‌ن."
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیش ئاماده بوو، "هه‌ردوولا داكۆكييان له‌وه كرده‌وه كه تێگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا كليلى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵاته، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه."