كوردێك بێژه‌ری یاری كۆتایی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌كات

31.05.2019
جەماوەر نیوز
بە ئامادەیی فێرناندۆ مۆریێنتس، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی لیڤەرپوول، جامی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا گەیشتە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا.
رۆژی شەممە 1ی حوزه‌یران کاتژمێر (10)ی شه‌و به‌ كاتی هه‌رێمی كوردستان هەردوو یانەی لیڤەرپوول و تۆتێنهام رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
کەناڵی بین سپۆرت ڕایگه‌یاند به‌ بەفەرمی هەشت بێژەر دیاریکران بۆ یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
له‌نێو بێژه‌ره‌ دیاریكراوه‌كاندا كوردێكی تێدایه‌ به‌ ناوی عبدالصمد خۆشناو بێژه‌ری یاری كۆتایی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌كات.
بێژەرەکانی یاری کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا :
ڕەوف خلیف
خەلیل بلوشی
عبدالصمد خۆشناو
یوسف سیف
حەفیز دەراجی
علی محمد علی
محەمەد بەرەکات
هەیسەم فاروق
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ره‌نج له‌ نێو بێژه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌كاندا ناوی عصام شەوالی تێدا نییه‌، به‌ڵام له‌ تویتێكدا بڵاویكرده‌وه‌ بێژه‌ری یاری كۆتایی ده‌كات.

زۆرترین خوێندراو