به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود : کورد ئه‌بێت چاو به‌په‌یوه‌ندیه‌کانى بخشێنێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا

11/15/2017 8:40:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ ئه‌مه‌ریکا رۆڵى باشی نه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌کورد بۆیه‌ پێویسته‌ کورد چاو به‌په‌یوه‌ندیه‌کانى بخشێنێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا  
 
  به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌دیدارێکى تایبه‌تى جه‌ماوه‌رنیوز ده‌ڵێت : پیشمه‌رگه‌ چه‌ند ساڵه‌ شه‌ڕى داعش ده‌کات ،به‌ڵام  ئه‌مه‌ریکا رۆڵى باشی  نه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌کورد ،کورد په‌شیمان نیه‌ له‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به‌داعش کردویه‌تى ،په‌شیمان نین له‌وه‌ى که‌به‌رگریمان له‌وڵات کردووه‌ ،به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌بێت چاو به‌په‌یوه‌ندیه‌کانمان بخشێنینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا .
 
به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ووتى :" من چه‌ندنجارێ ووتومه‌ عێراق ئه‌یه‌وێ بێن بۆ حه‌ویجه‌ به‌ناوى حه‌ویجه‌وه‌  په‌لامارى که‌رکوک و خانه‌قین بده‌ن ،هه‌رواش ده‌رچوو ،به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ شه‌ڕى نه‌کرد له‌که‌رکوک و ده‌وروته‌سلیم کرا ،ئه‌گه‌ر شه‌ڕى بکردایه‌ وه‌ک پردێ و مه‌حمودیه‌و زوممار و ره‌بیعه‌و شوێنه‌کانى تر شه‌ڕى ده‌کر ، پیشمه‌رگه‌ چه‌ند ساڵه‌ شه‌ڕى داعش ده‌کات جه‌یشێکى هه‌ڵوه‌شاوه‌ى وه‌کو عێراق و حشدى شه‌عبى چۆن ئه‌توانن شه‌ڕى پێشمه‌رگه‌ بکه‌ن ، له‌وانه‌یه‌ بابه‌ته‌ سیاسیه‌که‌ یان به‌چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه‌کى زۆرى ئه‌مه‌ریکا په‌لامارى پێشمه‌رگه‌یان داوه‌ به‌چه‌کى ئه‌مه‌ریکا په‌لامارى کوردستانیان داوه‌ ،واته‌ ئه‌مه‌ریکیه‌کان رۆڵى باشیان نه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌کورد. 

 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ووتیشى : "کورد ئه‌بێت پشت به‌خۆى ببه‌ستێ به‌هێزو تواناى خۆیى و ئیراده‌ى میلله‌ته‌که‌ى خۆى ببه‌ستێ ،من پێموایه‌ ریفراندۆم ئیراده‌یه‌کى به‌هێز بوو که‌به‌رامبه‌ر هه‌موو دونیا بڕیارى خۆتت دا و ریفراندۆمت کردت ،ئه‌مه‌ ئیراده‌یه‌کى به‌هێز بوو بۆ میلله‌ته‌که‌مان ئیراده‌یه‌کى به‌هێز بوو بۆ حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانى به‌شداریان کرد ،ئیراده‌یه‌کى به‌هێز بوو بۆ تاکى کوردستان و ئیراده‌یه‌کى به‌هێز بوو بۆ سه‌رکردایه‌تى کوردى ئیراده‌یه‌کى به‌هێز بوو بۆ شه‌خسى بارزانى .

ووتى : ریفراندۆم شتێکى گه‌وره‌و گرنگ بوو که‌کرا و پێموایه‌ده‌ستکه‌وتێکى  مێژووى گرنگه‌ وه‌هه‌رگیز دووباره‌ نابێته‌وه‌  ،ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌رئه‌وه‌ى که‌باوه‌ڕبوون به‌خۆمان و به‌هێزو خه‌ڵکى خۆمان و یه‌کخستنى ماڵى کوردى که‌ره‌نگه‌ یه‌کێک بێت له‌وانه‌ ،ئێمه‌ ئه‌توانین زۆر کارى ترو ده‌ستکه‌وتى تر به‌ده‌ستبهێنین .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ده‌ڵێت :"له‌ئێستادا بارودۆخى ناوچه‌که‌ هه‌مووى له‌ناو مه‌نجه‌ڵێکدا له‌کوڵاندایه‌ بۆشه‌ڕو گۆڕان ،هه‌تا بارودۆخى ناوچه‌که‌ش به‌وشێوه‌یه‌ نائام بێت ،به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ ئه‌توانین هه‌نگاوى باشترو گرنگ تر بنێین ،چونکه‌ ئێمه‌ هه‌رێمێکمان هه‌یه‌ که‌ پارێز به‌ندى هه‌یه‌ ، له‌ده‌ستورى عێراقیدا هه‌یه‌ ،هه‌رچه‌نده‌ عێراق هه‌وڵده‌دات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بۆ نه‌هێشتنى به‌ڵام پێموانیه‌ بتوانێ ئیراده‌ى میلله‌تێک به‌ئاسانى له‌ناوبه‌رێت و خه‌ڵکى کوردستان جارێکى تر به‌شێوه‌یه‌کى تر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بکرێت ،بۆیه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ بڵقى سه‌ر ئاو ئه‌بێت و کورد وه‌کو شاخه‌کانى کوردستان خۆڕاگر ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و هه‌وڵێک" .




زۆرترین خوێندراو