نێچیرڤان بارزانى و مه‌کگۆرک کێشه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ ده‌که‌ن

11/17/2017 8:38:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







برێت مه‌کگۆرک نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ڕى دژى داعش، جه‌ختى له‌سه‌ر دۆستایه‌تى و په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ولێر و واشنتۆن کرده‌وه‌ و هیواى په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ردوولاى له‌ هه‌موو بواره‌کاندا خواست.

ئێواره‌ى رۆژى پێنج شه‌ممه‌ 16 ى تشرینى دووه‌مى 2017  له‌ دیدارێکى نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و برێت مه‌کگۆرک نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا بۆ شه‌ڕى دژى داعش ، که‌ قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران ئاماده‌ى بوو، هه‌ردوولا خۆشحاڵیى خۆیان به‌ ڕاگرتنى گرژییه‌کانى نێوان هێزه‌کانى عیراق و پێشمه‌رگه‌ ده‌ربڕى و به‌ پێویستیان زانى دیالۆگێکى جددیى هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان ده‌ست پێ بکرێت.

سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر و واشنتۆن کرد و هیواى خواست زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت، هه‌روه‌ها سوپاسى هاوکارییه‌کانى ئه‌مه‌ریکاى بۆ هه‌رێمى کوردستان کرد و دووپاتى کرده‌وه‌ که‌ ده‌بێ کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌وڵى زه‌مینه‌خۆشکردن بۆ ده‌ستپێکردنى گفتوگۆیه‌کى جددیى نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا بدات، که‌ تاکه‌ ڕێگه‌ى چاره‌سه‌رى کێشه‌کانه‌ و دووپاتى کرده‌وه‌ هه‌رێمى کوردستان هیچ کاتێک لایه‌نگرى به‌ریه‌ککه‌وتن نه‌بووه‌ و هه‌میشه‌ ئاماده‌ى گفتوگۆیه‌.

تاوتوێکردنى بارودۆخى عیراق و هه‌رێم و ناوچه‌که‌ به‌گشتی، لایه‌نێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌ بوو.
 


زۆرترین خوێندراو