وه‌زیرى دارایی: داهاتى هه‌رێمى کوردستان 720 ملیار دیناره‌

3/28/2018 6:12:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز



 




ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28 ى مارسى  2018ى دواى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ڕێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى وئابورى هه‌رێمى کوردستان  له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه‌ و چه‌ند پرسێکى په‌یوه‌ست به‌ مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان و سیسته‌مى پاشه‌کوت خسته‌ ‌ڕوو.

له‌کۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا ڕێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى هه‌رێم ڕایگه‌یاند،  له‌ ئێستادا 317  ملیار له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ ده‌نێردرێت و 375 ملیاریش داهاتى سامانه‌ سروستییه‌کانى هه‌رێمه‌ و هاوکارییه‌کانى ئه‌مریکاى  25 ملیار دیناره‌  هه‌موو ده‌کاته‌ 720 ملیار دینار  داهاتى مانگانه‌ى هه‌رێمه‌.

وه‌زیرى دارایى وتیشى  به‌ پێى سیستمى نوێى پاشه‌که‌وت ئه‌وه‌ى موچه‌که‌ى له‌ نێوان  یه‌ک ملیۆن بۆ یه‌ک ملیۆن و 500 هه‌زاربێت برى 23% له‌ موچه‌که‌ى پاشه‌که‌وت ده‌کرێت، ئه‌وه‌ى له‌ 800 بۆ 900 هه‌زارى هه‌بێت، 18%  لێده‌بڕن، ئه‌وه‌شى له‌ سه‌ر و 400 هه‌زارى هه‌بێت به‌پێى ڕێژه‌که‌ى بڕێکى لێده‌بڕن، به‌ڵام له‌ 400 هه‌زار که‌متر هیچى لێ نابڕن.

وتیشی، له‌مه‌ودوا موچه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هید و ئه‌نفالکراوان و زیندانى سیاسى و تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى پاشه‌که‌وتى موچه‌یان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ و مانگانه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن.


زۆرترین خوێندراو