به‌شێك له‌ ژیانی سیاسی شه‌هید سه‌یدا ساڵح یوسفی

25.06.2021
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ ساڵڕۆژی شه‌هیدكردنی سەیدا ساڵح یوسفی، سەرکردە و شۆڕشگێڕ و نووسەری ناوداری کوردده‌.
ساڵح عەبدوڵڵا نەجمەددین یوسفی ناسراو بە "سەیدا ساڵح یوسفی" لە ساڵی ١٩١٨ لە شارۆچکەی بامەڕنێی سەر بە قەزای ئامێدی لە دایک بووە، لە ساڵی ١٩٣٨ لە ناوجەی هەریر بووەتە مامۆستا و دواتر وەکو نووسەر لە دادگای موسڵ دەستبەکار بووە.
کاری سیاسی شه‌هید سه‌یدا ساڵح یوسفی:
سەیدا ساڵح یوسفی لە ژیانی خەباتی سیاسیدا بەشداری لە دامەزراندنی چەندین کۆمەڵە و پارتی سیاسیدا کردووە لەوانە:
- کۆمەڵەی بروسک لە ساڵی ١٩٣٨ لە بادینان.
- لە هەریەک لە کۆمەڵەکانی دارکەران لە ساڵی ١٩٣٨ و هیوا لە ساڵی ١٩٣٠ز.
- لە هەریەکە لە پارتەکانی شۆڕش و ڕزگاری لە ساڵی ١٩٤٥.
- پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ١٩٤٦.
- حزبی سۆسیالیست لە ساڵی ١٩٧٦.
دوا كاری سیاسی سكرتێری حزبی سۆسیالیست بووه‌.
سه‌رباری كاری سیاسی، سه‌یدا ساڵح یوسفی شاعیرو نوسه‌ر‌ و ڕۆژنامه‌نوسێكی دیار بووه‌.
سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئه‌لته‌ئاخی‌ و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاره‌كانی ڕۆژی كوردستان‌و نوسه‌ری كورد‌و ستێر بووه‌.
وتارو نوسینه‌كانی له‌و ڕۆژنامه‌و گۆڤارانه‌‌و ئه‌وانی تر بڵاوكردۆته‌وه‌.
سه‌رۆكی یه‌كێتی نوسه‌ران‌ و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری كورد‌و چه‌ند كۆمه‌ڵه‌ و سه‌ندیكایه‌كی تر بووه‌.
سه‌یدا ساڵح یوسفی بێجگه‌ له‌ خه‌بات‌ و تێكۆشانی سیاسی، خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌بواری ڕۆشنبیری‌ و ئه‌ده‌بی كردووه‌.
لە دوای ڕاگەیاندنی ڕێکەوتننامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ چەندین پۆستی لە حکومەتی عێراقیدا وەرگرتووە تا پلەی وەزیر.
شه‌هید سه‌یدا ساڵح یوسفی لە بەرواری ١٩٨١/٦/٢٥ لە شاری بەغدا لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە و لە ڕێگەی ناردنی نامەیەکی بۆمبڕێژکراواوە شه‌هید كرا.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ