
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
محەمەد حاجی مەحمود پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی بافڵ تاڵهبانی دهكات بهبۆنهی ساڵڕۆژی دامهزراندنی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان له پهیامهكهدا هاتووه "یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 47 ساڵ پێش ئێستا بە ڕابەری جەنابی مام جەلال دامەزراو لەو ماوەیەشدا دەریایەک خوێن و ڕوبارێک فرمێسکی ڕشتوەو دەوری دیاری لە بەدەست هێنانی بەشێک لە مافە ڕەواکانی گەلەکەماندا بەدەست هێناوە، ئەمڕۆش لە کاتێکدا ئەم یادە پیرۆزە ئەکەنەوە، یەکێتی نیشتیمانی ڕوبەڕوی ئەرکێکی قورسی نەتەوەیی و نیشتمانی بۆتەوە لەگەڵ لایەنەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دەرچونی هەرێم لەو قەیرانە سیاسی و ئابووری و ئیداری و داراییەی تێکەوتووە ئەوە جگە لەوەی قەیرانی سیاسی لە نێوان لایەنەکان و بەغداد و جەماوەر و ناوچەکە کەم بۆتەوەو شیرازەی متمانە تیکچووە لە ناوخۆی کوردستاندا".
دهقی پهیامی محهمهد حاجی مهحمود بۆ بافڵ تاڵهبانی:
بەڕێز/ کاک بافڵ، تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
بە بۆنەی 1ی حوزەیران ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە پیرۆزباییتان لێئەکەم و لە ڕێگای بەڕێزیشتانەوە بۆ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و دۆست و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 47 ساڵ پێش ئێستا بە ڕابەری جەنابی مام جەلال دامەزراو لەو ماوەیەشدا دەریایەک خوێن و ڕوبارێک فرمێسکی ڕشتوەو دەوری دیاری لە بەدەست هێنانی بەشێک لە مافە ڕەواکانی گەلەکەماندا بەدەست هێناوە، ئەمڕۆش لە کاتێکدا ئەم یادە پیرۆزە ئەکەنەوە، یەکێتی نیشتیمانی ڕوبەڕوی ئەرکێکی قورسی نەتەوەیی و نیشتمانی بۆتەوە لەگەڵ لایەنەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دەرچونی هەرێم لەو قەیرانە سیاسی و ئابووری و ئیداری و داراییەی تێکەوتووە ئەوە جگە لەوەی قەیرانی سیاسی لە نێوان لایەنەکان و بەغداد و جەماوەر و ناوچەکە کەم بۆتەوەو شیرازەی متمانە تیکچووە لە ناوخۆی کوردستاندا.
بۆیە لەم قۆناغە هەستیارەی گەلەکەمان دووچاری بووە ئەرکی مێژوویی یەکێتییە هەموو هەوڵەکانی خۆی بخاتە گەڕ بۆ دەربازبون لەو قەیرانانە ئەوەش بە یەک ڕیزی هەموو لایەک لە هەرێم و عێراق و ناوچەکە بە هەماهەنگی لایەنەکانی تری هەرێم بتوانێ شان بداتە بەر ئەم بارە سەختەی دووچاری گەلەکەمان و ئەزمونەکەمان بۆتەوەو بە هەڵگرتنی ڕێچکەی جەنابی مام جەلال لەگەڵ هێزە کوردستانییەکان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی جەماوەری کوردستان و خۆشگوزەرانی بۆ جەماوەری گەلەکەمان و پاراستنی قەوارەی سیاسی هەرێم.
ئێمە لەم بۆنەیەدا تەئکید لە یەکڕیزی هێزە سیاسییەکان و پەیوەندیەکانی هەردوو پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە مێژویەکی هاوبەشیان هەیە وە هیوادارین بە هەموو لایەکمان بتوانین لە ئاست پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەماندا و قەوارەی سیاسی هەرێم دا بین و یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ببێتە هاندەرێکی باش بۆ ئاشتی و پێکەوەژیانی سیاسیانەی هاوچەرخ لە هەرێمی کوردستاندا.
یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانتان لێپیرۆزبێت
هەرشاد و سەرکەوتوبن
لەگەڵ ڕێزماندا
محەمەد حاجی مەحمود
۲٠۲۲/٦/۱
گوڵەخانە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052