زیاتر له‌ 12 هه‌زار بازرگان و به‌كارهێنه‌رانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر ده‌كرێن

22.10.2022
جەماوەر نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد، لەماوەی نۆ مانگی ڕابردودا ١٢ هەزار و ٣٠٠ کەس لەسەر بەکارهێنان ‌و بازرگانیکردن ‌و برەودان بە مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون و دەشڵێت: ئاماژە بە كەمی ناوەندەكانی چارسەری بەراورد بە ئالودەبوان زۆر كەمە.
لیوا سەعد مەعن، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکان لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕاگەیاند سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ هەموو هەوڵی خۆیان خستووەتەگەڕ بۆ بەرەنگاربونەوەی دیاردەی بڵاوبونەوەی مادە هۆشبەرەکان، لەو چوارچێوەیەشدا توانیویانە ژمارەیەکی زۆر لەبازرگان‌ و بەکارهێنەرو برەودەر بەمادە هۆشبەرەکان دەستگیر بکەن‌ و هەوڵەکانیشیان بەردەوامە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و دەزگاکانی ڕاگەیاندن‌ و دەزگا فێرکارییەکان لە هەماهەنگیدان بۆ بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەکان، جگەلەوەی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی هەماهەنگییان هەیە بۆ کردنەوەی چەندین ناوەندی تایبەت بە چارەسەری بەکارهێنەر و ئاڵودەبوان بەو مادەیە، بەڵام ژمارەکە بەراورد بەئاڵودەبوان زۆر کەمە.
لەسەر ئەو پرسە، عەقید بیلال سوبحی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن‌ و پەیوەندییەکان لەبەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەکان‌ و کارتێکەرە عەقڵییەکان دەڵێت: بەڕێوەبەرایەتیەكەمان توانیویەتی لەماوەی نۆ مانگی ڕابردودا ١٢ هەزارو ٣٠٠ تۆمەتبار لەسەر بازرگانیکردن ‌و خراپ بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان دەستگیربکات، هەروەها ٣٣٧ کیلۆگرام مادە هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە لەناویاندا ٢٨٠ کیلۆگرام مادەی کریستاڵ.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ