سەرۆک کۆمار فەرمانیکرد بەناردنی پرۆژە یاسای خەڵاتی بەھرەمەندانی دەوڵەت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران

28.07.2019
جەماوەر نیوز
سه‌رۆک کۆمارى عیراق  د. به‌رهه‌م ساڵح فه‌رمانى کرد به‌ناردنى پرۆژه‌ یاساى خه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت بۆ به‌هره‌مه‌ندان که‌ سه‌رۆکایه‌تى کۆمار ئاماده‌ى کردوه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ مه‌به‌ستى گفتوگۆکردن له‌ باره‌ى پرۆژه‌که‌ و په‌سه‌ندکردنی. 

سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ڕاوێژکارانى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار عه‌لى شوکری، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 28-7-2019 دووپاتیکرده‌وه‌ که‌ سه‌رۆکایه‌تى کۆمار پرۆژه‌ى یاساکه‌ى ته‌واوکردووه‌، که‌ به‌پێى یاساکه‌ ساڵانه‌ خه‌ڵات ده‌به‌خشرێته‌ به‌هره‌مه‌ندان، له‌ بواره‌کانى ڕۆشنبیرى و ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نوسى و زانسته‌ پراکتیکیه‌کان و مرۆیى و وه‌رزشیدا.

عه‌لى شوکرى راشى گه‌یاند خه‌ڵاته‌که‌ به‌هایه‌کى مادى و مه‌عنه‌وى هه‌یه‌ و شایسته‌ى داهێنانه‌که‌یه‌.


زۆرترین خوێندراو