لەسنورى چەمچەماڵ (60) دۆنم پوش و پاوان سووتا

28.07.2019
جەماوەر نیوز
دڵسۆزى و خه‌مخۆرى  مه‌فره‌زه‌کانى پۆلیسى دارستان له‌کاتى کوژانه‌وه‌ى ئاگر له‌ سنوره‌کان  به‌رده‌وامه‌ له‌ پێناو  پارێزگاریکردن له‌ سروشت و ژینگه‌ى کوردستان به‌و هۆکاره‌ له‌ناحیه‌ى  شۆرش (60) دۆنم پوش و پاوان سووتا . 

له‌و باره‌یه‌وه‌ (عمیدى پۆلیس هێمن کمرخان أفندى )  به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندن له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى  سلێمانى ڕایگه‌یاند : ئاگریکى به‌رفراوان  که‌وته‌وه‌ له‌ناحیه‌ى  ( شۆرش   ) سه‌ربه‌قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ  ده‌ست به‌جێ مه‌فره‌زه‌کانى بنکه‌ى  پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى شورش به‌هاوکارى له‌گه‌ڵ به‌شى پۆلیسى دارستانى چه‌مچه‌ماڵ  گه‌یشته‌ شوێنى ڕووداوه‌که‌  توانرا له‌ماوه‌یه‌کى که‌مدا ئاگره‌که‌ کۆنترۆڵ بکرێت.

 زیانى ئاگره‌که‌ سوتانى (60) شه‌ست دۆنم پوش و پاوان بوو هۆکارى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ نادیاره‌و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ .

عمید هێمن / په‌یامى بۆ هاووڵاتیان ئه‌وه‌یه‌ با به‌هه‌موومان ژینگه‌ى و سروشتى کوردستان بپارێزین به‌تایبه‌تى له‌م وه‌رزه‌دا هاووڵاتیان ڕوو ده‌که‌نه‌ ده‌شت و چیا کان زۆر دڵنیابن له‌ پاشماوه‌ى  ئاگرو پشکۆ له‌ دواى خۆیان به‌جێ نه‌هێڵن بۆ ئه‌وه‌ى کاره‌ساتى گه‌وره‌ ڕوونه‌دات .

زۆرترین خوێندراو