بایه‌رین گۆڵبارانى فه‌نه‌رباخچه‌ى کرد و سه‌رکه‌وت بۆ یاریى کۆتایی

31.07.2019
جەماوەر نیوز
رێڤان محمد

له‌ جامى ئۆدى یانه‌ى بایه‌رمونیشى ئه‌ڵمانى گۆڵبارانى یانه‌ى فه‌نه‌رباخچه‌ى تورکى کردو  سه‌رکه‌وت بۆ یارى کۆتایی.

 له‌ جامى ئۆدى یانه‌ى بایه‌رمونیشى ئه‌ڵمانى  ڕوبه‌ڕوى یانه‌ى فه‌نه‌رباخچه‌ى تورکى بوویه‌وه‌،یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌که‌ توانى سه‌رکه‌وتن بۆ یارى کۆتایى مسۆگه‌ر بکات.

یانه‌ بایه‌رن گۆڵبارانى فه‌نه‌رباخچه‌ى کردو به‌ ئه‌نجامى شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک یاریه‌که‌ى برده‌وه‌  گۆڵه‌کانى بایه‌رن هه‌ریه‌که‌ له‌ سانچێز و گۆرێتزکه‌ و مۆله‌ر هاتریک و کۆمان تۆماریان کرد  و، تاکه‌ گۆڵه‌که‌ى فه‌نه‌رباخچه‌ کروسى تۆماریکرد.

یانه‌ى بایه‌رمونیش خۆى گه‌یانده‌ یارى کۆتایى و یانه‌ى تۆتنهامیش پێشووتر سه‌رکه‌وتنى بۆ یارى کۆتایى مسۆگه‌ر کردبوو دواى بردنه‌وه‌ى له‌ یانه‌ى شاهانه‌، سبه‌ى کاتژمێر ٢١:٣٠ به‌کاتى کوردستان یاریکۆتایى له‌ نێوان بایه‌رن و تۆتنهام له‌ یاریگاى ئه‌لیاز ئه‌رینا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.