هاوڵاتیەک خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا

03.08.2019
جەماوەر نیوز
پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 3ى ئاب لەگەڕەکی سەرکەوتنی قەزای کەلارەوە هاوڵاتیەک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی خنکانەوە گیانی لەدەستدابوو بەوتەی کەسوکاری ئەوهاوڵاتیە لەدایکبووی 1965 و نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەتەنها لەماڵەوەبوە و خۆی هەڵواسیوەوگیانی لەدەستداوە لەئێستاداتەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوەو بەبڕیاری دادوەر وبەپێی مادەی 406 کوڕێکی ناوبراو بەندکراوە پۆلیسیش دەستی بەلێکۆڵینەوەکردوە لەسەرچۆنێتی و هۆکاری ڕوداوەکە.

زۆرترین خوێندراو