چین و توێژه‌ جیاكان سه‌ردانی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان ده‌كه‌ن

18.08.2019
جەماوەر نیوز
له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێز عه‌بدوڵلا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازی له‌ چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان كرد
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 18ی ئاب به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی به‌ڕێز كاوه‌ مه‌حمود، سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان به‌ یاوه‌ری شاندێكی باڵای حزبی شیوعی كوردستان سه‌ردانی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان ئه‌نفاكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد.
هه‌ر ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 18ی ئاب به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و هه‌مه‌هانگی كردن گروپی دادوەرانی جیهانی سه‌ردانی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان ئه‌نفاكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد.
له‌ دیدارێكدا به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان ئه‌نفاكراوان كارنامه‌ی وه‌زاره‌تی خسته‌ڕوو تیشكی خسته‌سه‌ر كاره‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ خزمه‌تكردنی شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان و زیندانیانی سیاسی وتیشی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.
لای خۆشیانه‌وه‌ گروپی دادوه‌رانی جیهانی پاڵپشتی و هه‌مه‌ئاهه‌نگی خۆیان بۆ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان خسته‌ڕوو.